بانكێكی ئەوروپا داوا دەكات بازرگانان لە ئێران دوور بكەونەوە

:: PM:04:27:18/07/2018 ‌

بانكی وەبەرهێنانی ئەوروپا هۆشداری دەدات لە درێژەدان بە هەر جۆرە پێوەندییەكی بازرگانی لەگەڵ ئێران لە دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنەی ناوكی.

بەگوێرەی  BBC وێرنێر هۆیەر سەرۆكی بانكی وەبەرهێنانی ئەوروپا دەڵێت، ئێستە هیچ بانكێكی ئەوروپی نییە كە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا هەبێت.

ئەو بانكە كە یەكێكە لە گەورەترین دامەزراوە دارایییەكانی ئەوروپا و دنیا، هۆشداری ئەوەی داوە ئەوانەی لە تاران دەمێننەوە كار و كاسبی خۆیان دەخەنە بەردەم مەترسییەكی گەورە.

مەبەستی بەرپرسە بانكییەكە ئەوەیە پێویستە حیساب بۆ سزاكانی ئەمەریكا بكرێت.

دوو مانگ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا لە رێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێراندا بكشێتەوە و دواتر هەڕەشەی ئەوەی لە ئێران كرد قورسترین سزای ئابووری بەسەردا بسەپێنێت.

ئەمەریكا هەڕەشەی توندی لەو كۆمپانیایانەش كرد كە لە پێوەندییەكانیان لەگەڵ ئێراندا بەردەوام دەبن، بۆیە یەكسەر كۆمپانیاكان دەستیان بە كشانەوە لە ئێران كرد.

وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ئێران لە پێوەندیدان و دەیانەوێت درێژە بە رێككەوتنی ناوكی بدەن، بەڵام ئەمەریكا زۆر لە دەرگاكانی پێوەندی بازرگانی لێ داخستوون.




وشە - سلێمان تاشان