كۆمپانیای به‌ناوبانگی تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له باشترین و جوانترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته بازاڕه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای تۆیۆتا ده‌كات و ده‌ڵێت، تۆیۆتا له نوێترین به‌رهه‌مدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه به‌ناوی "C-HR" كه به یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین و هاوكات جوانترین ئۆتۆمبێله‌كان داده‌نرێت كه تا ئێسته تۆیۆتا دروستی كردبێت.
تۆیۆتا زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌ڵێت، تۆیۆتا "سی ئێچ ئاڕ" به دیزاینی پشت چه‌ماوه‌یی دروست كراوه كه شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی هێزیشه‌وه ئه‌و ئۆتۆمبێله هێزی 144 ئه‌سپی هه‌یه له‌گه‌ڵ بزوێنه‌ری 2.0 ئینجی، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 22 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.