میدیاكانی توركیا زۆرترین بایه‌خیان به‌و هه‌واڵه داوه كه به‌پێی به‌ڵگه‌كان، هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی گۆرانیبێژی توركی مسته‌فا جیجلی، له‌گه‌ڵ خاتوونه هونه‌رمه‌ندێكی تورك پێوه‌ندیی سۆزدارییان هه‌یه، بۆیه جیجلی به‌تۆمه‌تی هاوڕه‌گه‌زبازییه‌وه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات و داوای منداڵه‌كه‌ی لێ ده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش"یش هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، به‌پێی به‌ڵگه‌كان كه وێنه‌ی و گرته‌ی ڤیدیۆیین، هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ی جیجلی "سینام"، ئه‌وكاته‌ی هاوسه‌ر بوون، پێوه‌ندیی سۆزداریی له‌گه‌ڵ خاتوونه گۆرانیبێژ "ئینتیزار" هه‌بووه. بۆیه جیجلی سكاڵای ره‌سمیی له‌سه‌ر تۆمار كردووه و داوای كوڕه‌كه‌ی ده‌كات كه له‌لای دایكیه‌تی.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه چه‌ندان رۆژنامه‌وان ساڵێك زیاتره هه‌ستیان به‌و پێوه‌ندییه سۆزدارییه‌ی نێوان سینام و ئینتیزار كردووه، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كیان له به‌رده‌ست نه‌بووه تا ئاشكرای بكه‌ن.
دوای ئاشكرابوونی رووداوه‌كه و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی جیجلی، ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی تورك ره‌خنه‌یان لێ گرتووه و پێیان وایه نه‌ده‌بوو به‌و جۆره رووداوه‌كه بۆ میدیاكان ئاشكرا بكات.
مسته‌فا جیجلی له ساڵی 1980 له ئه‌نكه‌ره له دایك بووه و له 2003ه‌وه وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وتووه، له توركیا خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره و جیا له ئه‌لبوومه‌كانی كه پێنج ئهلبوومن، چه‌ندان كلیپی له كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا بڵاو ده‌بنه‌وه.