نوقمبوونی كەشتییەك لە كەنارئاوەكانی قوبرس بووە هۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە 16 كەس كە سەرجەم سەرنشینەكان كۆچبەربوون.
ئەمڕۆ چوارشەم 18ی تەمووز/ یۆلیۆ، ئاژانسی هەواڵی "
ئانادۆڵۆ" بڵاوی كردەوە، كەشتییەك لە نزیك كەنارئاوەكانی قوبرسی باكور نوقم بووە. بەگوێرەی هەواڵەكە ئەو كەشتییە نزیكەی 150 پەنابەری هەڵگرتبوو.
وەك لە هەواڵەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە لایەنی كەم 16 كەس گیانیان لەدەستداوە و 30 كەسیش بێسەروشوێنن، هاوكات باس لەوەیش كراوە كە زیاتر لە 100 كەس رزگار كراون.
هەندێك لە رزگاركراوان باری تەندروستییان باش نییە و بە كۆپتەر گوازراونەتەوە نەخۆشخانەكانی شاری مێرسین لە توركیا.
یەكەمجار نییە بەهۆی وەرگەڕان و ڕووداوی نوقمبوونی كەشتی، كۆچبەران دەبنە قوربانی، پێشتریش چەندان كۆچبەری تر بەهۆی وەرگەرانی كەشتییەوە گیانیان لەدەستداوە كە بەهۆی زۆری ڕێژەكەیەوە تا ئێستە ئامارێكی دروست بەردەست نییە.