ژنان پێویستە ئەم خۆراکانە بخۆن

:: PM:06:14:18/07/2018 ‌

بەگوێرەی جیاوازی خۆراکەکان و ئەو سوودانەی بە جەستەی دەگەیەنن، پزیشکان چەندان خۆراکیان داناوە کە پێویستە ژنان و کچان گرینگی پێبدەن و رۆژانە بیخۆن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "healthable" ، باس لە کۆمەڵە خۆراکێکی بەسوود گراوە بۆ جەستەی ژنان و کچان و دەڵێت، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی لە لایەن پسپۆڕانی بواری خۆراکەوە ئەنجام دراوە، سەلمێندراوە جەستەی ژنان جیاواز لە جەستەی پیاوان کۆمەڵێک مادە و ڤیتامینیان پێویستە کە لە چەندان خۆراکی جیاوازەوە دەستەبەر دەبن، بۆیە لێرەدا باس لەو خۆراکانە دەکەین کە پێویستە ژنان و کچان بیانخۆن:

یەکەم – سێو: سێو بە باشترین پێکهاتە دادەنرێت بۆ جەستەی ژنان، چونکە ئە، میوەیە دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییەکان کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن لە بەرانبەر نەخۆشییەکان و هەروەها دژە ئۆکسانی تێدایە کە کاردەکات بۆ لەناوبردنی خانەکانی شێرپەنجە لە جەستەدا.

دووەم – پەتاتە: یەکێکی تر لەو خۆراکانەی بۆ جەستەی ژنان زۆر بەسوودە، پەتاتەیە، هەروەها پەتاتە بەوە ناسراوە ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە بەرزی پەستانی خوێن لە جەستەدا هاوسەنگ  دەکاتەوە و لە نەخۆشی دڵ بەدوورت دەگرێت.

سێیەم – شوکولاتەی ڕەش: خواردنی شوکولاتەی ڕەش یان خواردنەوەی شوکوڵاتەی ڕەش زۆر گرینگە بۆ جەستەی ژنان، بەتایبەتی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و جگەر، هەروەها پزیشکان دەڵێن شوکولاتەی ڕەش بە چارەسەرێکی زۆر باشی سترێسی دادەنرێت بەتایبەت لە ژناندا چونکە ژنان بەڕێژەیەکی زۆر تووشی سترێس دەبن، بۆیە ئەو خۆراکە زۆر بەسوودە بۆیان.

جگە لەوەیش چەندان خۆراکی تر هەیە کە بۆ ژنان بەسوودە، وەک "برۆکلی، قارچک، ئاڤۆکادۆ، ماکەڕۆنی، ماسی سەلەمۆن، شۆفان، رۆبیان، رۆنی کەرە، بادەم، زەیتی زەیتوون و چای سەوز".


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان