گرینگترین سوودەکانی تیشکی خۆر

:: PM:09:14:18/07/2018 ‌

تیشکی خۆر بە یەکێک لە بەسوودترین تیشکی سرووشتی دادەنرێت، هەروەها مرۆڤ بۆ دووربوون لە نەخۆشی و مادە ژەهراوییەکان پێویستی بەم تیشکەیە، چونکە تیشکی خۆر زۆر کاریگەرە لەسەر هیشتنەوەی جەستە بە تەندروستی.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "organicfacts" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە گرینگترین سوودەکانی تیشکی خۆر دەکات و دەڵێت، پزیشکان بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامیان داوە ئەوەیان دەرخستووە کە جەستە مرۆڤ بەگشتی پێویستی بەتیشکی خۆرە، چونکە ئەم تیشکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "E و D" ئەم دوو ڤیتامینەیش سیستەمی برگری جەستە بەهێزدەکەن و پێست دەپارێزن لە چرچبوون و چەندان سوودی تر کە لە خوارەوە باسیان دەکەین:

یەکەم – تیشکی خۆر زۆر بەسوودە بۆ مێشك: پزیشکان ئەوەیان روونکردووەتەوە کە تیشکی خۆر گۆڕانکارییەکی سەرەکی لە هۆڕمۆنەکانی مێشکدا دەکات و هۆڕمۆنەکانی مێشک بەتەواوەتی چالاک دەکات بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە نەخۆشییە مەتریسدارەکان وەک نەخۆشی "ئەلزەهایمەر" بیرچوونەوە.

دووەم – تیشکی خۆر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە: ئەو گەرمییەی لە تیشکی خۆرەوە وەریدەگرین پڕە لە دژە ئۆکسانەکان هەروەها دژە ئۆکسانیش بەوە ناسراوە کە مادە پیسەکان و ژەهراوییەکان و خانەکانی شێرپەنجە لەناودەبات و جەستە لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان