دوو تەقینەوە لە كەركووك ڕووی دا
دوو تەقینەوە لە سەر ڕێی سەرەكی نێوان كەركووك و بەغدا ڕووی دا و تا ئێستە وردەكاری زیانەكانی تەقینەوەكان نەزانراوە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوو تەقینەوە لەسەر ڕێی نێوان كەركووك و بەغدا ڕووی داوە و تا ئێستە لایەنی تەناهیی لە شارەكە هیچ زانیارییەكیان ڕانەگەیاندووە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی تەناهیی هەشت كەس بەهۆی تەقینەوەكانی كەركووك بریندار بوون و رەوشی تەندروستی چەند كەسێكیان خراپە.
دوای داگیركردنی كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو دۆخی تەناهیی شارەكە بە تەواوی تێكچووە و ڕۆژانە ڕووداوەكانی كوشتن و رفاندن و تەقینەوە ڕوو لە زیادبوونە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم