رووسیا ژمارەی سەردانیكەرانی مۆندیالی ئاشكرا كرد

:: AM:09:38:19/07/2018 ‌

ئۆڵگا گۆلۆدیچ جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا ژمارەی سەردانیكەرانی وڵاتەكەی لە مۆندیالی 2018 ئاشكرا كرد.

ئۆڵگا ئاشكرای كرد كە زیاتر لە 3 ملیۆن كەس سەردانی رووسیای كرد لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیال كە لەنێوان 14ی مانگی رابردوو تا 15ی ئەم مانگە بەردوام بوو.

ئاشكراشی كرد كە زۆرینەی سەردانیكەران لە وڵاتانی ئەمەریكا و بەڕازیل و ئەڵمانیا بوون.

جێگری سەرۆك وەزیران لە كاتی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ فلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا رایگەیاند: 3.31 ملیۆن هاندەری تۆپی پێ لەسەرتاسەری جیهان سەردانی رووسیای كرد، هەروەها رێژەی ئامادەبوون لەنێو یاریگە برێتی بوو لە 99.8%.

جەختیشی كردەوە كە لە چوارچێوەی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا 25 سەرۆكی وڵاتی جیاواز داوەتكرابوون لەگەڵ 7 پاشا و 11 سەرۆك وەزیران.

لای خۆشییەوە پوتینی سەرۆكی رووسیا سوپاسی هەموو ئەو كەسانە كرد كە لە مێوانداریكردنی مۆندیال ئەركیان كێشابوو و جەختیشی كردەوە كە رووسیا لەم پاڵەوانیەتییەدا سەلماندی وڵاتی مێوانداریكردنە.
 



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م