زانیاری لەسەر یاریزانە نوێیەكەی ریال مەدرید

:: AM:10:21:19/07/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوێنێ چوارشەم لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەفەرمی بەرگریكارە نوێیەكەی ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلا پێشكەش بە هەواداران و دەزگاكانی راگەیاندن كرد.

سەر لە ئێوارەی دوێنێ یانەی ریال مەدرید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی ئۆدریزۆلای وەك یاریزانی نوێی یانەكەی ناساند.

یانەكە پێشتر رایگەیاندبوو كە گرێبەستەكەیان لەگەڵ بەرگریكاری لای راستی یانەی ریال سۆسیداد كردووە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 6 ساڵ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تر وەك پاداشت.

ئۆدریزۆلا /22 ساڵ/ لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندیكردن بە یانەی شاهانە دەربڕی و هیواشی خواست لە وەرزی داهاتوودا بتوانێ بەهەموو توانایەكی بەرگری لە درێسی یانە نوێیەكەی بكات.

بڕیارە ئۆدریزۆلا وەرزی داهاتوو لە تیپی یەكەمی یانەی ریال مەدرید یاری دەكات و ببێتە هاوكاری دانی كارڤاخال دوای رۆیشتنی ئەشڕەف حەكیمی بۆ یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م