تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو تایبەتمەندی نوێ بەشێوەیەكی ئەزموونی خستووەتە ڕوو، یەكێكیان هەوڵدانە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی بەكارهێنەران و ئەوانەی هەژمارەكانیان كاریگەرە و بۆ هەمووان كراوەیە، تایبەتمەندی دووەمیش بۆ پاراستنی ئەكاونتەكەت و ڕێگری لە هەر كەسێكە بیەوێ ئینستاگرامەكەت بكاتەوە.
میدیاكاني بواري
تەكنەلۆجیا بڵاویان كردەوە، كە ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێی و زیاتر دەخاتەڕوو، ئێستەیش بە شێوەیەكی ئەزموونی و تاقیكردنەوە، دوو تایبەتمەندی پێشكەشی بەكارهێنەرانی كردووە، بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی كەسەكە و چالاككردنی ناردنی كۆد لە كردنەوەی ئەكاونتەكەت لە هەر شوێنێكی تر.
ئینستاگرام سوورە لەسەر ئەوەی لە داهاتوویەكی نزیك ئەو دوو تایبەتمەندییە لە خستنە خزمەت بەشێوەی تاقیكردنەوە، دەكاتە هەمیشەیی و پێشكەشی بەكارهێنەرانی دەكات، چونكە بەمە لایەنی تەناهی و سەكویریتی ئەكاونتەكان پارێزراو دەبێ، بەمەیش خەڵكی زیاتر متمانە بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە دەكەن.
تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام لە تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری 2010 خرایە خزمەتی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت، سەرەتا لە لایەن كیڤین سیتسرۆم و مایك گریجەر دروست كرا، دواتر كۆمپانیای فەیسبووك كڕییەوە و خاوەندارییەكەی گرتە ئەستۆ، لە هەر چركەیەك 58 وێنە لە ئینستاگرام ئەپلۆد دەكرێ و ژمارەی بەكارهێنەرانی بە ڕێژەی 500% ڕوو لە زیادبوونە.