هه‌ردوو گۆرانیبێژی به‌شداریی پرۆگرامی كورد ئایدڵ، غه‌زه‌ل مسته‌فا و ئاشتی عه‌زیز كۆنسێرتێك بۆ هاوكاری نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له شاری هه‌ولێر ساز ده‌كه‌ن.
غه‌زه‌ل و ئاشتی دوو به‌شداره ده‌نگخۆش و ناسراوه‌كه‌ی پرۆگرامی كورد ئایدڵ، كۆنسێرتێك به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی گیانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر ساز ده‌كه‌ن.
داهاتی ئه‌م كۆنسێرته بۆ چاره‌سه‌ركردن و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ده‌بێت، هه‌ر كه‌سێك به‌شداری تێدا بكات، به‌شداری له هاوكاریكردنه‌كه كردووه، بلیته‌كانیش له شاری هه‌ولێر له چه‌ند شوێنێكی دیار به‌رده‌ستن.
كۆنسێرته‌كه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر، 31ی ته‌مووز سه‌عات شه‌شی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ر كه‌س ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌یه، ده‌توانێت له ئێسته‌وه ده‌ست به كڕینی بلیت له‌م شوێنانه بكات:
هه‌ولێر: قاوه‌خانه‌ی مه‌چكۆ به‌رده‌م قه‌ڵا. فاملی مۆڵ، كافێ لایف ده‌رگای پاركی سامی عه‌بدوڕه‌حمان. تۆمارگه‌ی ناز له ئیسكان.
سلێمانی: ماجدی مۆڵ.
نرخی هه‌ر بلیتێك 10 هه‌زار دیناره.
غه‌زه‌ل مسته‌فا له سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئاشتی عه‌زیز له شاری هه‌ولێره‌وه، به‌شداری به‌رنامه‌ی "كورد ئایدڵ"یان كرد و توانییان سه‌ركه‌وتووانه تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه بڕۆن و ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست بێنن.