منداڵێكی سێ ساڵانی ئه‌مه‌ریكی، له ڕێی به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله‌وه توانی پێوه‌ندی به دایكییه‌وه بكات و له بارودۆخی خراپی باوكی ئاگاداری بكاته‌وه، بووه هۆی ڕزگاركردنی باوكی له مردن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ورده‌كارییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، منداڵێكی خوار سێ ساڵ له‌گه‌ڵ باوكی له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه و دایكی له ده‌وامه‌كه‌ی بووه، له‌و كاته‌دا باوكی تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه و له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه.
تریفۆری 27 ساڵ باوكی مۆلی بچووكه، هیچ هۆشی به‌سه‌ر خۆیه‌وه نه‌ماوه و دواتر بابه‌ته‌كه‌ی بۆ باس كراوه، كه له‌و كاته‌ی ئه‌و كه‌وتووه، مۆلی پێوه‌ندی به دایكییه‌وه كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك وه‌ك په‌رستار ئیش ده‌كات و مۆبایل نابێ به‌كار بێنێت، وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
مۆلی به‌رگه‌ی نه‌گرتووه، دوای نزیكه‌ی 15 خولهك دووباره له ڕێی به‌رنامه‌ی Face Time پێوه‌ندی به دایكییه‌وه كردووه‌ته‌وه، ئه‌مجاره دایكی هه‌ڵیگرتووه و وای زانیوه مێرده‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام گوێی له ده‌نگی كچه‌كه‌ی بووه و به‌ده‌م گریانه‌وه گوتوویه‌تی "سه‌یری باوكم كه".
ئه‌مه دایكی منداڵه‌كه‌ی ترساندووه و دڵنیا بووه له‌وه‌ی شتێكی خراپ ڕووی داوه، بۆیه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به دراوسێكه‌یانه‌وه كردووه، ئه‌وانیش ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنیان بانگ كردووه، به په‌له باوكه‌كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و له مردن ڕزگاری بووه.