زۆر خۆراك ههن پزیشكان به باش و گونجاوی دهزانن بۆ مرۆڤ، بهڵام بههێزترین و باشترین خواردن بۆ جهستهی مرۆڤ جگهره، چونكه بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە، لێرەدا باس لە سێ سوودی گرنگی جگەر دەكەین بۆ لەشی مرۆڤ.
یەكەم: بڕێكی زۆر ڤیتامین B12 تێدایە، بە گەروەترین سوودی
جگەر دادەنرێت، چونكە ئەم ڤیتامینە كاری خانەكان باشتر دەكات و یارمەتی دروستكردنی خانەی خوێنی سوور دەدات، زۆر كەس لە وڵاتانی ئەمریكا، مەكسیك، هیندستان تووشی كەمی ڤیتامین B12 بوونەتەوە، ئەم ڤیتامینە وزەیەكی زۆر بە لەش و مێشك و كرداری هەرس و پێست و قژ دەبەخشێت.
دووهم: رێ لە كەمخوێنی دەگرێت، ئەم ئەندامە پڕە لە ئاسن و ڤیتامین A، لەكاتی هەستكردن بە كەمخوێنی باشترە جگەر بەكاربهێنرێت، بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتە و ڤیتامینانەی كە تێیدایە ڕێ لە زۆر نەخۆشی دەگرێت و ئاستی خوێن لە لەشدا ئاسایی دەكاتەوە.
سێیهم: جگەر سەرچاوەیەكی باشە بۆ پرۆتین و پاشماوەی پێكهاتەكان وەكو كرۆم، زینك، مس، بە باشترین سەرچاوەی مس دادەنرێت، جگەر پێكهاتەیەكی خۆراكی تێدایە كە تەندروستی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن باشتر دەكات، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی ئاوێتەی ئازۆتە بەناوی پۆرینەس كە ماددەی سەرەتایین بۆ هەردوو پێكهاتەی RNA و DNA.
لەگەڵ بوونی ئەم هەمووە سوودەی جگەردا ڕەنگە بە خۆراكێكی ژەهراوی بناسرێت، بەڵام جگەر تایبەتمەندیەكی هەیە كە ژەهر كۆ ناكاتەوە، تەنیا پێكهاتە خۆراكییەكان هەڵدەگرێت و دەیكاتە لەشەوە، ئەو بڕە ژەهرەی كە تێیدایە لە ڕێی پاشەڕۆوە دەیكاتە دەرەوەی لەش لە كاتی خواردن و هەرسكردنیدا.