ئه‌مڕۆ له ئیسته‌نبوڵ دادگایى عه‌دنان ئۆكتار به‌ڕێوه چوو ، له كاتى پرۆسه‌ى دادگاییه‌كه‌دا ئۆكتار گوتى، "من وه‌ك خه‌ڵك ده‌ژیم داهاتى مانگانه‌م ته‌نیا 35 هه‌زار لیره‌یه -730 دۆلار-"
هه‌فته‌ى رابردوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیاوه عه‌دنان ئۆكتارى بانگخواز گیرا، عه‌دنان به ناوى "هاڕوون یه‌حیا" ناسراوه و هه‌ندێك جاریش به بانگخوازى سه‌ماكه‌ران ناو ده‌برێت.
ئۆكتار ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م دادگا سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه گوایه گرووپێكى مافیایى هه‌یه و كار له دژى ده‌وڵه‌تى توركیا ده‌كات، ئه‌و گوتوویه‌تى "من له عه‌وامى خه‌ڵكم، ده‌چمه ئه‌و شوێنانه‌ى كه به‌لاى خه‌ڵكه‌وه ناسراون".
به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو عه‌دنان ئۆكتار داهاتى خۆى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، مانگانه ته‌نیا 35 هه‌زار لیره‌ى توركیم هه‌یه كه ده‌كاته 730 دۆلار.
له‌باره‌ى گرووپه‌كه‌شى كه پێشتر
ئاژانسى ئه‌نادۆڵ گوتبووى 250 كه‌س ده‌بن، ئه‌و گوتوویه‌تى ته‌نیا 20-30 كه‌س له‌گه‌ڵ من كار ده‌كه‌ن و هاتوچۆم ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو هه‌واڵى گرتنى ئۆكتار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیاوه، له‌سه‌ر ئاستى دنیا وه‌ك به‌ربڵاوترین هه‌واڵ دانرا، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بیروڕا و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیه‌تى كه بانگه‌شه‌ى بۆ ئاینى ئیسلام ده‌كات و ده‌شڵێ، "سه‌ما و مه‌ى حه‌ڵاڵه".