ماری
شاژنی سكتۆله‌ندا بوو، كه‌سێكی به‌هێز بووه و ڕووبه‌ڕووی داگیركاران بووه‌ته‌وه، به‌هۆی بوونی به شاژن له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه، پاشاكانی وڵاتانی تر به‌كاریان ده‌هێنا له ڕێی هاوسه‌رگیریی به كوڕه‌كانیان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان و داگیركردنی سكۆتله‌ندا، به‌ڵام ته‌واوی ته‌مه‌نی له ترس و هه‌ڵاتن به‌سه‌ر بردووه.
ژیاننامه
ناوی ته‌واوی "ماری ستیوارت"ه، له هه‌شتی دیسێمبه‌ری ساڵی 1542 له
سكۆتله‌ندا له دایك بووه، باوكی پاشا جه‌یمسی پێنجه‌می سكۆتله‌ندا بووه، كاتێك ته‌مه‌نی شه‌ش ڕۆژ بووه باوكی مردووه، بۆیه به جێگره‌وه‌ی باوكی دانراوه و بووه‌ته شاژنی سكۆتله‌ندا، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه تاجی پاشایه‌تی بۆ ئه‌م خێزانه له ژنێكه‌وه هاتووه و ڕووخاندنیشی له‌سه‌ر ده‌ستی ژنێك بووه.
دوای له دایكبوونی، ماری له‌لایه‌ن كه‌نیسه‌ی سه‌ینت مایكڵ بووه‌ته شوێنكه‌وتووی مه‌سیح به كچێكی لاواز و بێ هێز ناو ده‌برا، تا ئه‌و كاته‌ی گه‌وره ده‌بێت سكۆتله‌ندا له‌لایه‌ن دوو جێگره‌وه‌ی به‌ناوی كاردیناڵ بیتن و ئاران به‌ڕێوه ده‌برا، پاشا هێنری به‌ریتانیا ده‌رفه‌ته‌كه ده‌قۆزێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات هاوسه‌رگیری له نێوان ماری و ئێدواردی كوڕی ڕێك بخات بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا به‌هێز بێت، بۆیه كاتێك ته‌مه‌نی ته‌نیا شه‌ش مانگ ده‌بێت، په‌یماننامه‌یه‌ك واژوو كرا به‌وه‌ی كاتێك ماری ته‌مه‌نی ده‌بێته 10 ساڵ، ده‌بێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئێدوارد بكات و بچێته ئینگلته‌را بۆ ئه‌وه‌ی پاشا هێنری په‌روه‌رده‌ی بكات.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش ئه‌گه‌ر دوو هاوسه‌ره‌كه نه‌یانتوانی منداڵ بخه‌نه‌وه، ئه‌وا په‌یمانه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی یاسای دوو وڵاته‌كه جیا ده‌بنه‌وه، له‌و كاته‌دا كاردیناڵ پشتگیری له فڕه‌نسا كرد، ئه‌مه‌یش پاشا هێنری تووڕه كرد و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كاردیناڵ هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی ماری بۆ كۆشكێكی دوورتر دا بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌كان دوور بێت، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و 500 چه‌كداری له‌گه‌ڵ نارد، له نۆی سێپتێمبه‌ری ساڵی 1543 له‌و كۆشكه به فه‌رمی تاجی پاشایه‌تی له‌سه‌ر ماری كرا.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بازرگانی سكۆتله‌ندی له ڕێی چوونیان بۆ فڕه‌نسا خۆیان و كه‌لوپه‌له‌كانیان له‌لایه‌ن پاشا هێنرییه‌وه گیران، ئه‌مه تووڕه‌یی سكۆتله‌ندای لێ كه‌وته‌وه كه بووه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی "گرین ویچ" شووكردنی ماری به ئێدوارد له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی سكۆتله‌نداوه، پاشا هێنری هه‌وڵی دا به‌زه‌بری هێز و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی له خاكی سكۆتله‌ندا هاوسه‌رگیرییه‌كه ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ماری بۆ شوێنێكی پارێزراوتر دوورخرایه‌وه.
له ساڵی 1546 كاردیناڵی جێگره‌وه‌ی ماری ده‌مرێت، به‌مه‌یش سكۆتله‌ندا له جه‌نگی پینكی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌كان تووشی شكست ده‌بێت، ئه‌مه‌یش بۆ ژیانی ماری پارێزراو نابێت و داوای هاوكاری له پاشای فڕه‌نسا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی سكۆتله‌ندا بدات و ماری ڕزگار بكات، به‌ڵام پاشای فڕه‌نسا داوای ماری بۆ كوڕه سێ ساڵییه‌كه‌ی ده‌كات، ئاران به مه‌رجه‌كه ڕازی ده‌بێت و له ساڵی 1548 په‌رله‌مانی سكۆتله‌ندا به په‌یمانی هاوسه‌رگیرییه‌كه ڕازی ده‌بێت.
كاتێك ته‌مه‌نی ده‌بێته پێنچ ساڵ بۆ فڕه‌نسای ده‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك گه‌وره بوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕی پاشای فڕه‌نسا بكات، له ماوه‌ی ژیانی له كۆشكی پاشایه‌تی فڕه‌نسا په‌روه‌رده‌یه‌كی باشی وه‌رگرت، وانه‌ی تایبه‌تی پێ ده‌گوترا و زمانه‌كانی یۆنانی و ئیتاڵی و فڕه‌نسی و لاتینی فێر بوو، یادگارییه‌كی زۆری له كۆشكه‌كه تۆمار كرد و له ساڵی 1558 شووی به كوڕی پاشای فڕه‌نسا كرد كاتێك بووه پاشا له جێی باوكی.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سكۆتله‌ندا
له پێنجی دیسێمبه‌ری 1560، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری ماری ده‌مرێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه سكۆتله‌ندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دایكی به یارمه‌تی هێزه‌كانی فڕه‌نسا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ڕاگرتبوو، به‌ڵام سكۆتله‌ندا له دۆخێكی خراپ‌دا بوو، بۆیه ماری بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه شوو به یه‌كێك له پاشاكانی ئه‌وروپا بكات، دوای بیستنی هه‌واڵه‌كه ئیلیزابێس كه شوێنی پاشا هێنری ئینگلته‌رای گرتبووه‌وه و به ناشه‌رعی ئامۆزای ماری بوو هه‌وڵی دا یه‌كێك له به‌رپرسی حكوومه‌ته‌كه‌ی بۆ بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌كه‌ی به‌هێز بێت و زانیاری له سكۆتله‌نداوه بۆ ئینگلته‌ڕا بێنێت، به‌ڵام ماری ڕه‌تی كرده‌وه.
مردنی
ماری له 29ی ته‌مووزی ساڵی 1565، شوو به ئامۆزاكه‌ی به ناوی دارنلی ده‌كات و كوڕێكی ده‌بێت، دوو ساڵ دوای ئه‌و له 1567 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كۆشك ڕوو ده‌دات دارنلی هاوسه‌ری ماری ده‌مرێت، كه پاشا بۆسوێڵ هۆكاری مردنه‌كه‌یه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ماری بكات، له 15ی ئایاری ئه‌مساڵه ماری شووی پێ ده‌كات و ئه‌مه‌یش سكۆتله‌ندا تووڕه ده‌كات و جه‌نگ له دژی به‌رپا ده‌كه‌ن و ده‌یگرن، دواتر له گرتووخانه ڕاده‌كات و هێزێكی 60 هه‌زار كه‌سی پێكدێنێت، به‌ڵام ده‌شكێت و دووباره ده‌گیرێت و سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌كه‌ن، له هه‌شتی فێبرایه‌ری 1587 له ته‌مه‌نی 44 ساڵی ده‌كوژرێت.