شتێكی شاراوە نییە كە ئەو مرۆڤانەی ماوەیەكی درێژ بەدەست كێشەكانی نووستنەوە دەناڵێنن تووشی تێكچوونی تەندروستیان دەبنەوە بەهۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەشیان كە بەدەست چەند جۆرە نەخۆشییەكی مەترسیدار دەناڵێنن لەوانە خەمۆكی و هیتریش.
زۆرێك تا ئێستەش نازانن كە كەم نووستن راستەوخۆ كار دەكاتە سەر لێدانی دڵ و خێراییەكیەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەش زانایانی زانكۆی بۆنی ئەڵمانیا توێژینەوەیەكیان ئەنجام دا كە 19 پیاو و ئافرەتیان خستە ژێر چاودێرییەوە كە ناوەندی تەمەنیان 31 ساڵ بوو.
توێژەران ئەو كەسانەیان بە ئامێری "ئێم ئار ئەی" پشكنی بۆ دۆزینەوە و ئاشكراكردنی سەلامەتی دڵ و لوولەكانی خوێنیان، واتە پێش چوونە سەركاری رۆژانە و دوای هاتنەوەیان، لە ماوەی 24 سعات تەنیا سێ سعات بواری نوستنیان بۆ رەخساندن، هەروەها نموونەی میز و خوێنی ئەوان و پاڵەپەستۆی خوێن و تێكڕای لێدانی دڵیانیان وەرگرت.
ئەنجامی توێژینەوەكە دەری خست كە كەمنوستن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێكڕای پەڵەپەستۆی خوێن و لێدانی دڵ لای بەشدارانی توێژینەوەكە، هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی زۆری ئاستی هۆڕمۆنی ئاگەداركەرەوەی رژێنی دەرەقی و هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل كە لەش وەك كاردانەوەیەك بۆ شەكەتی دەری دەدات.
سەرچاوە: سكای پرێس