قژ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی جوان دەرکەوتنی کەسەکان، بۆیە هەمیشە قژ جێی بایاخی هەموان بووە، بەتایبەتی خانمان هەمیشە لە هەوڵی جوانکردنی قژیانن، چونکە بەشێک لە جوانی ڕووخسار پهیوەستە بەجوانی قژەوە، بەڵام هەندێ جار خانمان تووشی وشکی قژ دەبن و کرێژ لە قژیان دەدات، ئەمەش گرفتێک لە جوانی قژی خانمان دروست دەکا و دهبێته هۆی نیگەرانی.
یەکێک لە کێشەکانی قژ دروستبوونی کڕێژە کە دیمەنێکی ناشرین دەبەخشێت بەشێوازی ڕووخسار و قژ بەگشتی کە پێویستە بە زوترین کات چارەسەری بکەیت.
کڕێژی بە شێوەی دانەی سپی لە پێستى سەردا دەردەکەوێت و پێستى سەریش دەکەوێتە خورین، ئەو کرێژەش پێکدێت لە ئەنجامی گۆڕانکارییە خێراکان لە خانەکانی پێست کە لهناو لینجى كهلـلهى سهردا ههیه.
پزیشكان تێبینیان كردووه كه کرێژی سەر لە وەرزی زستاندا زۆر دەبێت ، یاخوود له هاوینى زۆر گهرم بههۆى وشك بوونهوهى عارهق و چهوهرى بهسهر سهرهوه و نهشۆرین و پاك ڕانهگرتنى قژ.
دهبێت ههمووان ئهوه بزانین كه چەند هۆکارێك هەیە بۆ دەرکەوتنی کرێژ، لەوانەیش:
1. وشكبوونی پێستى سەر، ئەمەش لە ئەنجامی زۆری سەر شووشتن.
2. پشتگوێ خستنی شووشتنی سەر و بەجێهێشتنی ماوەیەك بە بێ شووشتن.
3. کەم بەکارهێنانی ئاو لە دوای سەرشۆرین بە شامپۆ.
4. هەندێك نەخۆشی پێست دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کرێژ.
پرسیاره گهوههرییهكه ئهوهیه كه ئهگهر قژ تووشى كرێشژ هات، چۆن چارەسەری بكهین:
1. شووشتنی قژ بە ئاو و ئاوی لیمۆ.
2. بەکارهێنانی زەیتی منداڵ ئەمەیش بۆ رزگاربوون لە وشكبوونەوەی پێستى سەر.
3. چەروکردنی پێستى سەر بە زەیتی زەیتوون و لیمۆ و دووبارەکردنەوەی چەند جارێك لە رۆژدا.
4. شووشتنی قژ بە شامپۆی دژه کرێژ، پاشان بەکارهێنانی زەیتی باووى "بادام".
5. چاودێری قژ و بهردهوامى لهسهر شووشتنی هەمیشەیى به بیشۆ، هەفتەی دووجار.
6. له ژهمهكانى خواردنتدا، ههوڵبده ڕێژەیەکی باش سەوزە و میوە بخۆیت.
زۆربەی زۆری کەسەکان کێشەی قژیان هەیە، وەک کڕێژ و وشکبوونەوەی، باشترین چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان پیازە، چونکە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین و کبریت و کالیسیۆم و کانزا و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم کە دەبنە هۆی نوێبونەوەی خانەکانی پێستی سەر.
بۆئەو مەبەستەیش دوو بهاڕە "بە عەسارە"، پاشان بیپاڵێوە و ئاوەکەی بدە لە سەر و مەساجی پێبکە بۆماوەی 10 خولەک، پاشان قژت بە نایلۆن داپۆشە بۆ ماوەی 30 خولەک.
دواتر بە ئاو و شامپۆ بیشۆ، ئەنجامەکەی لەیەکەم بەکارهێناندا دەردەکەوێت، بۆئەوەی ڕزگارتبێت لە بۆنی پیازەکە ئەو ئاوەی سەری پێدەشۆیت دوو کەوچک سرکە یاخود ئاوی یەک لیمۆی تێبکە.
ئاگدارى ئهوه بن، ئهگهری سووربوونەوەی پێستی سەر، هەوکردنی پیستی سەر و سەرهەڵدانی کڕێشێکی ئەوتۆ کە سەختتر بوو لە پێشوو، ئەو حاڵەتانەن کە پێویستی بە راوێژی پزیشک دەبێت، بەڵێم ئەوە بزانن کە کڕێژێکی ئاسایی کە بە چارەسەرە سادە و بەردەستەکان کۆتایی پێ دێت، پێویستی بە راوێژی پزیشک نییە.
پسپۆڕان لەبارەی هۆکارە دیارەکانی کڕێژی سەریش ئاماژەیان کردووە، زۆر شووشتنی سەر، بەکارهێنانی بڕی زۆری شامپۆ و وشککردنەوەی قژ بە پلەیەکەی گەرمی زۆر لەکاتی بەکارهێنانی سیشوار.
چۆن بۆماوهیهكى كاتى كڕێژى قژ لاببهین ئهگهر هاتوو ئاههنگێك یان دهرچوونێكى لهناكاومان ههبوو؟
ئەو کەسانەی کێشەیان لەگەڵ کڕێژی قژدا هەیە، دەتوانن یەکێک لەو سێ پێکهاتە سروشتییانە بەکار بهێنن و سوودی لێ ببینن بۆ ماوهیهكى كاتى:
سرکەی سێو: نیو کوپ ئاو لەگەڵ نیو کوپ سرکەی سێو تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە سەرجەم بەشەکانی قژت بۆ ماوەی 15 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، بەڵام هەفتانە دووجار ئەم ماسکە بەکار بهێنە.
زەیتی درەختی چا: کوپێک ئاوی شلەتێن لەگەڵ بڕێک زەیتی درەختی چا تێکەڵ بکە، پاشان دوای شۆردنی قژ بە شامپۆ بەکاریبهێنە و وازی لێبهێنە تا وشک دەبێتەوە.
زەیتی زەیتون: باشترین پێکهاتەیە و کەمێک گەرمی بکە ئینجا بۆ ماوەی 5-10 خولەک بیدە لە بێخی سەر و قژەکەت و مەساجی پێ بکە.