یەکێک لە کاتە هەستیارەکانی ژنان کاتی تووشبوونە بە سووڕی مانگانە کە تێیدا ئازار لە جەستە و سکیاندا دروست دەبێت، بۆیە پزیشکان دەڵێن باش خواردن لەو کاتەدا کاریگەری زۆر باش دروست دەکات لەسەر جەستەیان.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
healthable" بڵاو کراوەتەوە، باس لە باشترین خۆراک دەکات کە پێویستە ژنان لەکاتی سووڕی مانگانەیاندا بیخۆن و دەڵێت، بەگوێرەی ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەر جەستەی ژنان لەکاتی سووڕی مانگانەیاندا ئەنجام دراون، ئەوە دەرکەوتووە کە سەرەرای لەدەستدانی خوێن، چەندان مادەی خۆراکی تر لەدەست دەدەن، بۆیە پێویستە کۆمەڵە خۆراکێک بخۆن کە قەرەبوویان بکاتەوە، لێرەدا باس لەو خۆراکانە دەکەین کە پێویستە ژنان بیخۆن:
مۆز: یەکێک لە باشترین خۆراکەکان کە پێویستە ژن لەکاتی سووڕی مانگانەدا بیخات مۆزە، چونکە مۆز سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ پۆتاسیۆم و ڤیتامین B6 کە هاوکاری جەستە دەکات لە کەم بەفیڕۆدانی خوێن و ئاوی جەستە، خواردنی مۆز پێش خەوتن هاوکاری ژن دەکات لەکاتی سووڕی مانگانەدا خەوێکی ئاسوودەی هەبێت و تووشی خەوزڕان نەبێت.
شووتی: شوتی یەکێکە لەو میوانەی زۆر بەسوودە بۆ ژنان لە کاتی سووڕی مانگانەیاندا، چونکە شووتی ڕێژەیەکی زۆر شەکر و مادە ڕیشاڵییەکان بە جەستەی ژن دەبەخشێت.
سەڕەڕای ئەو خۆراکانەی ئاماژەیان پێ درا، چەندان جۆری تری خۆراک هەن کە هاوکای ژن دەکەن لەکاتی سووڕی مانگەنەیاندا، خۆراکەکانیش بریتین لە "ئەنەناس، ئەڤۆکادۆ، سپێناغ، بڕۆکلی، کەرەوز، هێلکە، ماسی سەلەمۆن، شوکووڵەتەی ڕەش، بەرهەمە سپییەکان، شۆفان، چەرەسات و بەرهەمە پاقلەمەنییەکان".