تێکچوون و ناهاوسەنگبوونی هۆڕمۆنەکانی جەستە زۆربەی کاتەکان کێشە بۆ تەندروستی جەستە دروست دەکات بۆیە پزیشکان باشترین میوەیان داناوە کە هاوسەنگ لە هۆڕمۆنەکانی جەستە درووست دەکات.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "
healthable" بڵاو کراوەتەوە، باس لە سوودەکانی میوەی ئاڤۆکادۆ دەکات و دەڵێت، توێژینەوە نوێیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئاڤۆکادۆ زۆر بەسوودە بۆ هاوسەنگ کردنەوەی هۆڕمۆنەکان لە جەستە ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مادە گرینگانەی کە لە ئاڤۆکادۆ دایە، کە لێرەدا باسیان لێ دەکەین:
یەکەم – ئاڤۆکادۆ هاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی دەموچاو ڕادەگرێت: وەک پزیشکان دەڵێن باشترین چارەسەر بۆ هاوسەنگبوونی هۆڕمۆنەکانی دەموچاو میوەی ئاڤۆکادۆیە، چونکە ناهاوسەنگی لە هۆڕمۆنەکانی رووخسار کێشەی زیبکە و پەڵەی ڕەش دروست دەکات بۆیە رۆژانە خواردنی ئاڤۆکادۆیەک لەم کێشانە ڕزگارت دەکەن.
دووەم – ناڕێکی لە هۆڕمۆنەکانی جەستە کێش زیاد دەکات: یەکێک لەو کێشە گەورانەی خەڵکی ئێستە هەیەتی قەڵەوییە کە زۆربەی جارەکانی قەڵەوی دروست دەبێت بەهۆی ناڕێکی و ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە، بۆیە پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە رۆژانە دوو بۆ سێ ئاڤۆکادۆ بخۆین چونکە هەم هۆڕمۆنەکانی جەستە رێکدەخاتەوە هەم لە کێشەی قەڵەوی رزگارت دەکات.