به‌رده‌وامى خۆپیشاندان له شاره‌كانی عێراق و به تایبه‌ت نه‌جه‌ف و كه‌ره‌به‌لا كه پێگه‌ی كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانی شیعه له خۆ ده‌گرێ، ته‌واوى هێز و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدى شه‌عبییان له كه‌ركووك خستۆته حاڵه‌تى دڵه‌ڕاوكێی گه‌وره و به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كۆتایى بده‌ن تاكوو ته‌واوى هێزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ته‌مووز، ئه‌بو هاجه‌ر شه‌مه‌رى فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوورى كه‌ركووك له حه‌شدی شه‌عبی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌ت ناتوانێ دڵناییى بدات به ئێمه خۆپیشاندان و هێرشه‌كانى خه‌ڵك ڕاده‌وه‌ستێ، ناڕەزایی هاووڵاتییان فراوانتر بووه و شارى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاى به چڕى گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسى له‌سه‌ر مه‌زارگه و سه‌ركرده و مەرجەعە ئاینییه‌كانمان له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا دروست كردووه، تا دێت دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت و پلانى خۆپیشاندانه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ داگیركردنى نه‌جه‌ف كه ئه‌مه‌یش پلانى ده‌ره‌كى له پشته‌وه‌یه".
زیاتر گوتى، ئه‌مڕۆ بڕیارى كۆتایمان داوه ته‌واوى هێزه‌كانمان له كه‌ركووك بكێشینه‌وه و هه‌فته‌ى داهاتوو جگه له ڕێكخراوى به‌در بۆ پاراستنى نه‌وت له كه‌ركووك هیچ هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى نامێنێت.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌تووه، نزیكه‌ى شه‌ش گروپ له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك بوونى هه‌یه، ژماره‌یان نزیكه‌ى 4300 چه‌كدار ده‌بێت، پێشتر "ئه‌بو ڕه‌زا نه‌جار ته‌قی"، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری كه‌ركووك له حه‌شدی شه‌عبی بۆ "وشه" ئاشكراى كردبو كه كارى سه‌ره‌كى ئه‌وان پارێزگارى له مه‌زارگه و كه‌سایه‌تییه دیار و ئاینییه‌كانى مه‌رجه‌عى شیعه‌یه، بۆیه له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا، دوێنێ شه‌موو بڕیاریان دا 670 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك بكشێنینه‌وه، به‌ره‌و نه‌جه‌ف".
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دوێنێ پێنجشه‌م له لێدوانێك بۆ "وشه"، كامەران كەركووكی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، پەیامێكى ئاڕاستەی خەڵكی كەركووك كرد و داوایان لێ كرد خۆیان پارێزگاری لە شارەكەیان بكەن، دووپاتی دەکاتەوە ئەو هێزە میلیشیایە لە كەركووكن ئێسته ناتوانێ ئەو سنوورە بپارێزێت و پێویستە چیتر ئەو دۆخە لە شارەكە درێژە نەكێشێت.
حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یان سه‌رووی 80 هه‌زار چه‌كداره و به فتوای عه‌لی سستانی له ساڵی 2014 دروست بوون. به ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌وه له كه‌ركووك ماونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا گرووپێكی ناو یه‌كێتی بێ ته‌قه شاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردن.
له ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو خۆپێشانده‌ران چوونه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی قوڕنه2 و ئاگریان له فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كێڵگه‌كه به‌ردا، بۆیه به‌په‌له به هه‌لیكۆپته‌ر فه‌رمانبه‌ره بیانییه‌كانی ناو كێڵگه‌كه گوازرانه‌وه. دوێنێ هه‌ینیش خۆپێشاندان زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراقی گرته‌وه و فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف داخرا و باره‌گای نۆ حزب سوتێندران و 40 شه‌قامی سه‌ره‌كی هاتوچۆیان گرت و 63 كورژاو و برینداریشی لێ كه‌وته‌وه.