خانمه شۆخ و شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان"، دواى ئه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كی نوێى خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه، هه‌وادارانی سه‌رسام کرد به جوانییه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى كه ده‌ركه‌وتووه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت، به شێكى تریشیان ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌ى گه‌وه‌ریان كردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه نوێیه‌كه‌ى شاجوانی سلێمانی له ناوه‌نده هونه‌رى و لاپه‌ڕه هونه‌رییه نافه‌رمییه‌كانى تۆڕه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕه‌خنه‌ى زۆریان ڕووبه‌ڕو كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ى زۆرترین نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى بۆ ڕووخسارى كردووه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ئه‌ستێره‌ى ناودارى ئه‌لبانى "ئێنسا"، بچێت خۆى واى لێ كردووه.
یارجان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى ئه‌زموونى ئازاردرانى خۆى بۆ هه‌وادارانى گێڕاوه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نووسیووه: "بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت ئازارت بات پێویستە تۆ کەم و کووڕیەکانتت قبوڵ بێت کاتێک کە تۆ کەم و کووڕیەکانی خۆت قبوڵ بێت ئیدی ھیچ کەس ناتوانێت لە دژت بەکاری بھێنێت و ناتوانن ئازارت بەن".
شنیار ئه‌حمه‌د، ته‌مه‌نی 20 ساڵە و ناوه هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا، ناوبراو یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین و جوانترین خانمه‌كانی كاری مۆدێل، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی كات دژایه‌تی ده‌كرێت له‌لایه‌ن هەندێک لە كچانی ئه‌و شاره‌وه.