ڕاگه‌یاندكاری شاری سلێمانی "سنوور ئالانی"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌ی نوێى خۆی و كچه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نووسیووه: "ئەمە ترپەی دڵی من و پەشمەکی منە"، به‌مه‌شى پرسیارى زۆرى ڕووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى سنوور ئالانى لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتاگرام وێنه‌ى خۆى و كچه‌كه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبیڵه‌كه‌ى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى كردووه كه ئه‌مه ترپه‌ى دڵیه‌تى، هه‌وادارانى بۆیان نووسیووه ئه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ت چى لێ كردووه ئه‌و بۆتۆ ئێسته چییه؟.
سنوور ئالانى لە ماوەی ڕابردوودا نەشتەرگەری جوانکاری لووتی ئەنجام داوە و هەوادارانی باس لەوە دەکەن کە لەدوای نەشتەرگەرییەکە جوانتر بووە.
ئه‌و خانمه هاوسه‌ری (سه‌رتیپ به‌ختیار)ه و هه‌ردووكیان ساڵانێكه وه‌ك ڕاگه‌یاندكار كار ده‌كه‌ن و ئێسته كارمه‌ندی كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات نیوز)ن و خاوه‌نی كچێکن، زوو زوو وێنه‌یه‌كی جیاوازی خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی ببن به جێی باسی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان، سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە.