نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:09:37:20/07/2018 ‌
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ته‌مووز، عه‌بدولره‌حمان حاجی كه‌مال خاوه‌نی نووسینگه‌ی "حاجی كه‌مال" بۆ دراو گۆڕینه‌وه‌، بۆ "وشه‌" نرخی زێڕ و دراو له‌ بازاڕی هه‌ولێری پایته‌ختی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 24: 238 هه‌زار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21: 211 هه‌زار دینار.

مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 18: 181 هه‌زار دینار.

پێویسته‌ بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ دوایین نرخی زێڕ له‌ بۆڕسه‌ی جیهانی و له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌،  به‌ چركه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئه‌مڕۆی زێڕ له‌ بازاڕی هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به‌ هه‌زار و 225 دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش به‌  120.500 هه‌زار دینار ده‌ستنیشان كراوه‌.

نرخی دراو له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی: 120.500 هه‌زار دینار.

100 یۆرۆ: 140.700 هه‌زار  دینار.

100 پاوند: 158.000 هه‌زار دینار.

100 هه‌زار تومه‌ن:  16.000 هه‌زار دینار.

100 لیره‌ی توركی:  25.000 هه‌زار  دینار.

100 یۆرۆ: 116 دۆلار و 56 سەنت.

100 پاوند: 131 دۆلار و 12 سەنت.


وشە - محەمەد میران