سه‌رۆكى شاره‌وانى یه‌ك: ئیسكان دواى نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌بێته شه‌قامێكى جیاواز
شه‌قامى ئیسكان له هه‌ولێر كه یه‌كێكه له بازاڕه ناسراوه‌كانی شه‌و له‌سه‌ر ئاستی عێراق، دواى زیاتر له 18 ساڵ له فراوانبوونی قه‌ره‌باڵخی شه‌وان، ئێسته تێكدراوه و كه‌ڵكی هاتوچۆی نه‌ماوه و چایخانه و خواردنگه و له‌فه‌فرۆشه‌كان بێ‌ناز كه‌وتوون. شاره‌وانی ورده‌كاری گۆڕانكارییه‌كانی شه‌قامه‌كه دوای ئه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه، ئاشكرا ده‌كات.
شه‌قامى ئیسكان كه ناوى به "شه‌قامه نه‌خه‌وتووه‌ته‌كه‌ى هه‌ولێر" ڕۆیشتووه، پێكهاتووه له ده‌یان دووكان و مۆڵ و كافتریا كه شه‌قامه‌كه له شه‌واندا چالاكى و جموجۆڵى زیاترى لێ ده‌كرێت. ئێسته پارێزگارى هه‌ولێر بڕیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و شه‌قامه‌ى داوه و پڕۆژه‌كه‌یش له ناوه‌ڕاستى ئه‌یلوولی داهاتوو كۆتایى دێت. به‌گوێره‌ى قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى یه‌كى هه‌ولێر، دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه شه‌قامه‌كه زۆر جیاواز ده‌بێ.
شه‌قامه‌كه جێى بژێوى سه‌تان هاووڵاتییه، هه‌ندێك له دووكانداره‌كان نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه به‌پێویست ده‌زانن و به‌شێكى تریان پێیان وایه ده‌بوو ئه‌و پڕۆژه‌یه له كاتێكى تردا ئه‌نجام بدرێت.
به‌رهه‌م كامه‌ران خاوه‌نى یه‌كێك له عاره‌بانه‌كانى فرۆشتنى جوانكارى مۆبایل له شه‌قامى ئیسكان، نیگه‌رانه له‌وه‌ى له كاتێكى وادا ئه‌و شه‌قامه تێك دراوه و نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت، شه‌قامه‌كه پێویستى به نۆژه‌نكردنه‌وه بوو، به‌ڵام له‌م كاته‌ى ئێسته كه هاوینه و كاتى مۆندیال بوو، هاووڵاتییان زیاتر ڕوویان ده‌كرده شه‌قامه‌كه و بازاڕێكى باش هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و تێكدانه‌وه هاتنى هاووڵاتییان كه‌مى كردووه.
به‌رهه‌م ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه فرۆشیاره له‌و شه‌قامه، خۆی ددان به‌وه‌دا ده‌نێ كه شه‌قامه‌كه كێشه‌ى زۆر بوون له ئاوه‌ڕۆ تا ده‌گاته نه‌بوونى هێماى هاتوچۆ و بێ سه‌روبه‌رى وه‌ستانى ئۆتۆمبێل. بۆیه به پێوستى ده‌زانێ "له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌دا ڕێكخستنه‌وه‌ى وه‌ستانى عاره‌بانه و ئۆتۆمبێلیش بكرێ".
خاوه‌نى دووكانه‌كان هه‌مان كێشه‌ی به‌رهه‌میان هه‌یه و پێیان وایه كه ئێسته وه‌رزى شه‌قامى ئیسكانه، شه‌وان ئه‌و شه‌قامه به‌هۆى مۆندیاله‌وه جمه‌ى ده‌هات، به‌ڵام هه‌ڵكه‌ندن و تێكدانی كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕ كردووه.
شوان نه‌بى فرۆشیارى جلوبه‌رگ له ئیسكان, ئێسته به‌هۆى تۆزوخۆڵه‌وه كه‌متر ده‌توانێ كه‌لوپه‌له‌كانى بخاته ڕوو. ئه‌و ده‌ستخۆشى له حكوومه‌ت ده‌كات و هاوكات پێى باش بوو "له وه‌رزى زستاندا پڕۆژه‌كان ئه‌نجام بدرێن".
شوان ده‌ڵێ، هه‌ندێك ده‌نگۆ له‌لایه‌ن دووكانداره‌كانه‌وه هه‌یه گوایه پاره‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كه‌پرى دووكانه‌كان له خۆمان وه‌رده‌گرنه‌وه و ئه‌وه‌یش ئێسته نیگه‌رانى بۆ دروست كردووین.
به‌پێى پلانى شاره‌وانى یه‌ك له هه‌ولێر، پڕۆژه‌كه ته‌نیا چاككردنى ڕێیه‌كه و ئاوه‌ڕۆ نییه، به‌ڵكو بڕیاره كه‌پرى ته‌واوى دووكانه‌كان لێ بكرێته‌وه و سه‌ر له‌نوێ كه‌پرى تر و له‌سه‌ر خواستى شاره‌وانى دروست بكرێ.
سه‌رۆكى شاره‌وانى یه‌كى هه‌ولێر ورده‌كاریى پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قامى ئیسكانى هه‌ولێر بۆ "وشه" ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت، دواى ته‌واوبوونى پڕۆژه‌كه شه‌قامه‌كه جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت.
مه‌ریوان هادى بۆ "وشه" گوتى، شه‌قامى ئیسكان پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى زۆرى له‌سه‌ره له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه و یه‌كێكه له شه‌قامه گرنگه‌كانى هه‌ولێر، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى 18 ساڵه نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، ئێسته ده‌ست كراوه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی.
روونى كرده‌وه، شه‌قامه كێشه‌ى زۆر تێدابوو له ته‌واوى شه‌قامه‌كه‌دا یه‌ك ئاوه‌ڕۆ هه‌بووه و هه‌فتانه ئه‌و ئاوه‌ڕۆیه ده‌گیرا و ده‌بوو هه‌موو ڕۆژانى پێنجشه‌م پاك بكرێته‌وه، ئێسته هێڵێكى تر‌ى ئاوه‌ڕۆ له ده‌سته‌ڕاست دروست كراوه و ئاوه‌ڕۆى هه‌موو دووكانه‌كان ده‌خرێته‌وه ژێر شه‌قامه‌كه و هیچ ئاوێك نایه‌ته‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى یه‌كى هه‌ولێر گوتى، هه‌موو شۆسته‌كانى ئه‌و شه‌قامه مه‌ترێك و 50 سانتیمه‌تر گه‌وره ده‌كرێ و ماده‌ى "گرانێت"ى لێ ده‌درێ و بیرۆكه هه‌یه شه‌قامه‌كه‌ش بكه‌ین به‌و ماده‌یه.
له‌باره‌ى لابردنى كه‌پرى دووكانه‌كان سه‌رۆكى شاره‌وانى یه‌ك هێماى بۆ ئه‌وه كرد كه "ته‌واوى كه‌پره‌كانى ئیسكان لا ده‌برێن و كه‌پرى تر له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه دروست ده‌كرێ، به‌ڵام كه‌پره‌كه تا ئێسته بڕیار نه‌دراوه دووكانداره‌كان تێچووه‌كه‌ی بده‌ن، بۆ ئه‌وه پێویسته ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكرێ".
مه‌ریوان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه باخی برووسك كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستى شه‌قامه، مه‌ترێك ده‌برێته دواوه. وه‌ك مه‌ریوان ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كه له سوودى دووكانداران و فرۆشیاران ده‌بێ و نرخى دووكان و كرێ له‌و شه‌قامه گران ده‌بێ.
له‌باره‌ى گوژمه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه ئاشكراى كرد، 480 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شه‌قام و شۆسته‌كه دانراوه، جگه له ئاوه‌ڕۆى شه‌قامه‌كه، پڕۆژه‌كه‌یش ناوه‌ڕاستى مانگى ئه‌یلوول كۆتایى دێت.