سه‌یرانگاى "گۆڵێ" یه‌كێكه له سه‌یرانگا دڵگیر و به‌ناوبانگه‌كانى شارۆكه‌ى پێنجوێن و هه‌رێمى كوردستان، ساڵانه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما، گه‌شتیارێكى زۆر له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێم و شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق و ئێران ڕووی تێده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م سه‌یرانگایه خاوه‌نى قه‌یته‌رانێكه و وێنه‌یه‌كى جوان و كه‌شێكى فێنكى داوه‌ته "گۆڵێ"، به‌ڵام فه‌رامۆش كراوه، قائیمقامى پێنجوێنیش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك پێویست نه‌توانراوه خزمه‌تى سه‌یرانگاگانى گوڵێ بكرێت، ئاشكرایشى ده‌كات كه 40 ملیۆن دیناریش بۆ بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتى گه‌شتیارى له پێنجوێن ته‌رخان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى ته‌مووز، زانا ڕه‌حمان، قائیمقامى شارۆكه‌ى پێنجوێن، له لێدوانێكى تایبه‌تدا، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند: "له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن ژماره‌یه‌ك سه‌یرانگاى باشى تێدایه، له‌وانه سه‌یرانگاى "گۆڵێ"، كه سرووشتێكى جوانى هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانراوه وه‌ك پێویست كارى خزمه‌تگوزارى بۆ بكرێت، له‌ئێسته‌یشدا هه‌وڵێك هه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى سلێمانیه‌وه، تیمیان ناردووه بۆ ئه‌نجامدانى ده‌رخسته تا كار له‌سه‌یرانگاكه بكرێت.
گوتیشى، داواكارین و ئومدێیش ده‌كه‌ین ئاوڕى باشتر و جدیتر له سه‌یرانگاگانى ناوچه‌كه‌مان بدرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێسته سه‌رده‌مى قه‌یرانه و وه‌كو پێویست ناتوانین به شته‌كان بگه‌ین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا داواكارین له حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گرنگى زیاتر به كه‌رتى گه‌شتوگوزارى ناوچه‌ى پێنجوێن بده‌ن و به‌شێكى گه‌شتوگوزار له سنووره‌كه بكه‌ینه‌وه.
هاوكات به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزارى سلێمانى وه‌رى گرتووه، بڕى 40 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنى ژماره‌یه‌ك پڕۆژه و درووستكردنى پردى په‌ڕینه‌وه و چاككرنى ڕێگاى قه‌یته‌رانه‌كه‌ى سه‌یرانگاى "گۆڵێ" ته‌رخانكراوه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌ردانى شارۆكه‌ى پێنجوێن بكات و دواتریش به‌پێى پێویست ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ بوژانه‌وه‌ى زیاترى كه‌رتى گه‌شتیارى له سنوورى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى ته‌رخان ده‌كرێت.
سه‌یرانگاى "گۆڵێ"، نزیكه‌ى 40 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى پێنجوێنه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته شاره‌دێى گه‌رمكه‌وه و پله‌كانى گه‌رما له وه‌رزى هاویندا له نێوان (15 - 25) پله‌ى سه‌دیه و له ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه فه‌رامۆشكراوه و ئه‌وه‌یش نیگه‌رانى ڵى كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى