ته‌نگه‌نه‌فه‌سى یه‌كێكه له گرفته باوه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌ناسه توندى هه‌ست كردنه به نه‌مانى ئۆكسجینى هه‌وا و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌یت هه‌ناسه‌ى قووڵ هه‌ڵمژیت و هه‌ست ده‌كه‌یت سییه‌كانت تووندن و ڕێگرییه‌ك هه‌یه بۆ هه‌وا هه‌ڵمژینت و دەردانه‌وه‌ت، له‌بیرت نه‌چێت زۆر هۆكار هه‌ن كه تووشی هه‌ناسه توندى و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیت ده‌كاتن، به‌ڵام ژنانى دووگیان لەهەموان زیاتر تووشى ئەو حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه.
ده‌بێت هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه بزانین كه ژنانى دووگیان تووشی چەند گۆڕانكارییەك دەبنه‌وه به‌تایبه‌ت لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوه، هه‌موو ئه‌مانه‌یش به هۆی كەمكردنەوەی بەرگری لەش بە پێی زیادبوونی مانگەكانەی سك پرییەكەی بە تایبەت لە 3 مانگی كۆتاییدا کە زیاتر گۆڕانكارییه‌كان ده‌بینین، یه‌كێك له‌و گرفته گه‌ورانەی ژنان تووشى ده‌بن ته‌نگه نه‌فه‌سییه.
ته‌نگه‌نه‌فه‌سى له ژنانى دووگیان له‌م كاتانه‌ى خواره‌وه ڕووبدات کە شتێكگى ئاساییه و هۆكارى گۆڕانكارییه‌كانى دووگیانیه‌كه‌یه‌تى، ئه‌وانیش، "گەورەبوونی منداڵدان - منداڵەكە پەستان دەخاتە سەر ناوپەنچك - زیادبوونی شلەی خولى منداڵەكە - توش بوون بە هەستیاری یاخود ڕەبۆ".
پزیشكان ڕێنمایى ورد ده‌ده‌نه ژنانى دووگیان كه هه‌ناسه توندی له‌كاتی نوستندا ئاماژه‌یه بۆ تێكچوونی خانه‌كانی مێشك و یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فانه، بۆیه له‌و حاڵه‌تانه‌دا پێویسته به‌په‌له سه‌ردانى پزیشكى تایبه‌ت بكرێت.
هه‌ناسه‌ته‌نگی یاخود ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه به نیشانه‌یه‌كی ترسناك هه‌ژمار ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ست به سییه‌كان و كێشه‌ی ته‌ندروستی كوشنده‌ی دڵە، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ناسه‌ته‌نگی له كه‌سێكدا ده‌خرێته باری له‌ناكاو و فریاگوزاری خێرای ده‌بێت بۆ ئه‌نجام بدرێت به‌تایبه‌ت له‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه نیشانه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی له پڕ ده‌ركه‌وتوون و پێشتر هیچ نیشانه‌یه‌كیان نه‌بووە وەک كه‌سی تووشبوو، به‌ڵام له ژنانى دووگیان ئه‌وه ناكرێت له‌به‌ر ته‌ندرووستى منداڵه‌كه جگه له ڕێگه‌ى پێدانى ئۆكسجینى زیاده.