مانگۆ
Mango یەكێك لە میوە گرنگ و بەتامەكانە و لەم چەند ساڵەی دواییدا لە كوردستانیش بە شێوەیەكی بەربڵاو لای زۆرێك لە میوەفرۆشەكان دەست دەكەوێت، چەندان سوودی گرنگی هەیە، ئەم سوودانەشی دەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتە دەوڵەمەندەكەی كە لە كۆمەڵێك مادەی بە كەڵك پێك هاتووە، بەم شێوەیەیە: ئاو 81%، نزیكەی 100 كالۆری لە یەك دانەدا، 0.8 گرام پرۆتین، 28 گرام كاربۆهیدرات، 3 گرام ریشاڵ، 24 گرام شەكر، 0.4 گرام چەوری، 0.2 ملگم ئاسن، 17 ملگم كالسیۆم، 725 مایكرۆگرام بیتا كارۆتین. هەموو ئەمانە سەرباری ئەوەی مانگۆ ڤیتامینەكانی A، E ، C ، B1، B2، B5، B6، B9، K تێدایە.
مانگۆ یه‌كێكه له میوه‌كانی وه‌رزی هاوینe w تامێكی خۆشی هه‌یه، به‌ڵام زۆر خوادرنى ئه‌م میوه‌یه تووشى كێشeى ته‌ندرووستى گه‌وره‌مان ده‌كات، له دیارترینیان ئه‌وكه‌سانه‌ی گورچیله‌كانیان نه‌خۆشه نابێت ئه‌م میوه‌یه بخۆن.
بۆیه پێویسته له خواردنى میوه‌ى مانگۆ سیسته‌مێك بۆ خۆمان دابنێین و زێده‌ڕۆیى نه‌كه‌ین، چوونكه له‌گه‌ڵ زۆرى سوودى زیانى گه‌وره‌شى هه‌یه بۆ ته‌ندرووستى کە له خواره‌وه به‌ووردى باسیان ده‌كه‌ین.
1- ئه‌و كه‌سانه‌ی زێدەڕۆیی بكه‌ن له خواردنی مانگۆ و گورچیله‌كانیان نه‌خۆش بێت ئه‌وه نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه زیاتر تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
2- زۆر خواردنى ئاستی شه‌كری ناو خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ری دروستبوونی به‌رد له گورچیله‌كاندا زیاد ده‌كات.
زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنی میوه‌ی مانگۆ ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیانه زیاتر و زووتر ده‌كات:
1- نه‌خۆشی هه‌ستیاری پێست وه‌ك "ئه‌گزیما".
2- نه‌خۆشی په‌ستانی به‌رزی خوێن.
3- به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێی ناو جه‌سته.
4- نه‌خۆشی شه‌كره به بێ جیاوازی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز.