رەنگە تا ئێسته بیرمان له‌وه نه‌كردبێته‌وه سووده‌كانى
تیشكى خۆر ئه‌وه‌نده گرنگن بۆ له‌ش، یاخود ئه‌گه‌ر له تیشكى خۆر دوور بووین یان حەزمان پێی نەکر، بەهۆی بەرنەکەوتنی ئەو تیشکە چی بەسەر جەستەمان دێت.
پێویسته ئاگادار بین تیشكی خۆر هه‌م سوودی هه‌یه و هه‌م زیانیشی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌كی زانستیانە مامه‌ڵه له‌گه‌ل خۆردا بكه‌ین.
كاتێك مرۆڤ تیشكی خۆری به‌رده‌كه‌وێت سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی، تیشكی خۆر وا له مرۆڤ ده‌كات به‌رده‌وام له کەشێکی خۆشدا بێت و دڵی خۆشده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خۆر مادده‌یه‌ك له مێشكی مرۆڤدا بڵاوده‌كاته‌وه، دەبێتە هۆی دڵخۆشی، هه‌روه‌ها ڤیتامین دی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا دروستده‌كات كه ئه‌مه‌ش بۆ هێزو توانای ئێسكه‌كان پێویسته، هاوکات سوودیشی هه‌یه بۆ پاڵەپەستۆی خوێن.
لەبارەی زیانەکانی تیشکی خۆرەوە باشتر ئاگادار بین لەوەی، هاوسه‌نگی پێست تێكده‌دات، وا له پێست ده‌كات هەستەوەری دروستبكات و په‌ڵه له‌سه‌ر پێست دروستده‌كات، سه‌ختی زیانه‌كانی خۆر له‌سه‌ر پێست به‌وه كه‌وتووه چه‌ندێك پێستت روبه‌ڕووی تیشكی خۆر ده‌بێته‌وه، هه‌م پێست پیرده‌كات و چرچی دروستده‌بێت.
ئه‌گه‌ر به‌ئاگا نه‌بیت له زیانه‌كانی تیشكی خۆر، ئه‌وا توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پێستت ده‌كات، بۆیه گرنگه له‌سه‌ر رێنمایی پزیشكان به‌رده‌وام به كرێمی دژه‌خۆر پێستت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر بپارێزیت.
خۆر باشترین سەرچاوەی سروشتیە و سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە، چونکە ڤیتامین دی دەبەخشێت بە لەش کە یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەکان بۆ جەستە، بەڵام بێگومان زۆر بەرکەوتنیشی زیانی هەیە، بەو هۆیەشەوە دەبێت هاوسەنگی رابگریت.
تیشکی خۆر یاریدەی جەستە دەدات پێکهاتە خۆراکیەکانی وەک فۆسفات و کالسیۆم هەڵبمژێت، لەکاتی کرداری هەرسدا، بەڵام بەرنەکەوتنی تیشکی خۆر دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسک و پوکانەوەی.
بەپێی هەندێک توێژینەوەی پزیشکی، شێرپەنجەی کۆڵۆن یەکێکە لە مەترسیدارترین نەخۆشییەکانی، کە ئەگەر لە تیشکی خۆر دووربکەویتەوە ئەگەری تووشبوونت بەو نەخۆشییە زیاد دەبێت، چونکە ڤیتامینی پێویست لە خۆر وەرناگیریت بۆ بەرگری کردنی لەشت لە بەرانبەر خانەی شێرپەنجەیی.