ئەم
برینە بە شێوەیەکی ناشرین دەردەکەوێت له‌سه‌ر زمان یان له ناو گه‌روو یاخود مەڵاشوو و پوك كه هۆكاره بۆ بێزاركردنت و ڕێگە له خواردن ده‌گرێت و له‌كاتی قسه‌كردن یان نان خواردن ڕه‌نگه ئازارت بدات، لەو بابەتەدا به ووردی باسى چاره‌سه‌رەکانی دەكه‌ین.
ئه‌و جۆره برینانه به‌هۆی نه‌خۆشی وه‌ك هه‌وكردنی گه‌ده یاخود كه‌می به‌رگری له‌ش و زۆر جگه‌ره كێشان و كه‌می ئاسن و زۆربوونی ڕێژه‌ی شه‌كر و پاك ڕانه‌گرتنی ده‌م و دانەوە دروست ده‌بێت، به‌كارهێنانی حه‌بی مه‌نعی ئافره‌تانیش هۆکارە بۆ برین و هەوکردنی ناودەم.
پێویسته ده‌م و دانت سێ جار له ڕۆژێكدا دوای نان خواردن بشۆیت و دوركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره و خواردنی لەڕادەبەدەری په‌نیر، گۆشتی مانگا و مه‌ڕ کە فیتامین بی 12یان تیادایە.
باشتر وایە لەکاتی تووشبوون بە برینی ناودەم هەنگوین یاخود شیر یان ماست لە شوێنی برینەکحە بهەسووی چونکە پێکهاتەیان دەبێتە هۆی ساڕێژبوونی برینەکە و رێگە لە هەوکردن و تەشەنە کردنی دەگترێت.
هاوکات ئەو پێکهاتانە یارمەتیدەرن بۆ له‌ناوبردنی كه‌ڕووه‌كان، به‌كارهێنانی مێخه‌ك له‌گه‌ڵ ئاو یان خوێ و ئاوی لیمۆ چەند جارێک لە رۆژدا لە دەمت وەربدە بۆ له ناوبردنی كه‌ڕووه‌كان، به‌ڵام هه‌وڵ بده خواردنه‌وه‌ی شیر و شیرینی كه‌م بكه‌یته‌وه چونكه هاوكاره بۆ گه‌شه كردنی كه‌ڕووه‌كان.
برینی ناو دەم ناسراوە بە ئازاری خۆرە، هەندێک جار لەسەر لێو دەر دەکەوێت و زۆر جاریش بەشی ناوەوەی ڕوومەت، پوک یان لە ژێر زمان و مەڵاشوو سەر هەڵدەدات.