مەساج هەر لە مێژووه‌وه لە لایەن خەڵکی چین و ژاپۆن و كۆریاى كۆن وەک چاره‌سه‌رێك بەکارهاتووە بۆ ئەو کەسانەی ئازارى جه‌سته‌یان به به‌رده‌وامى یان به شێوه‌یه‌كى كاتى هەیه، به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ى پاشا‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌مترین كات جووڵه‌یان كردووه جه‌سته‌یان به مه‌ساج ئارام و خاو كراوه‌ته‌وه.
مەساج له بنه‌ڕه‌تدا وه‌ك پێناسه‌كردنى بریتییە لە شێلان و گرتنی ماسولکە و دەمارەکان، بۆ ئەوەی سووڕی خوێنخێرا بێت و گرژبوونەوەیان کەم بێتەوە، ئەمەش کە دەبێتە هۆی نەمانی ئازار لەو شوێنەدا بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر یان بۆ هه‌تا هه‌تایه.
چەندان جۆری مەساج هەیە لە سه‌رجه‌م جۆره‌كانى مه‌ساجكردندا زیاتر دەست و پەنجەکان بەکاردێن و هەندێ جاریش ئانیشکی بۆ بەکار دێت.
له وڵاتى ڤێتنام له ئێسته‌دا سه‌نته‌رى مه‌ساج و سه‌رچاكردن و خاوێن كردنه‌وه‌ى نینۆك و پێست پێكه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك كورسى له‌لایه‌ن كه‌سانى شاه‌ره‌زاوه كراوه‌ته‌وه و نرخه‌كه‌ى زۆر هه‌رزانه به پاره‌ى ڤێتنامى به‌رانبه‌ر دۆلار ده‌كاته 40 دۆلاری ئەمریکی.
ڤێتنام لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیادا هەڵکەوتووە، پایتەختەکەی شاریھانۆییە، بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2014 ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی ڤیێتنام 92,547,959 کەس بووە کە دەکاتە 1.25 لەسەدی ڕێژەی خەڵکی دنیا، تەمەنی مام ناوەندی خەڵکی ئەو وڵاتە 30 ساڵە، ھەروەھا 33 لەسەدی دانیشتوانی ڤێتنام لە شارەکان دەژین.