تادێت دروشمه‌كانى خۆپێشانده‌ران به‌رانبه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى حكوومه‌تى عێراق تووندتر و فراوانتر ده‌بێت، ئه‌مڕۆ بڕیاره خۆپێشاندانى ملیۆنى له به‌غداى پایته‌خت بكرێت و له‌سه‌ره‌تاى خۆپێشاندانه‌كانه‌وه، خۆپێشانده‌ران داواى ڕووخانى حكوومه‌ت و چوونه ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن له خاكى عێراق.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئێسته خۆپێشاندانى گه‌وره له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانى "به‌غدا و به‌سڕه و بابل و میسان و دیوانیە و ناسڕییه" ده‌ستى پێكردووه، به هه‌زاران كه‌س داواى
ڕووخانى حكوومه‌ت و دادگایى كردنى گه‌نده‌ڵكارانى حكوومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى تره‌وه شاری بابل له باشوورى عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان كردووەته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و له ئه‌نجامدا حه‌وت خۆپیشانده‌ر برینداربوونه.
له به‌سڕایش خۆپێشاندانه‌كان تا دێت و فراوانتر ده‌بن و هێزه ئه‌منییه‌كانیش پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیانى تووندیان بۆ چوارده‌وری باڵه‌خانه‌ی پارێزگای به‌سڕه دروست كردووه.
ڕۆژی هەشتی مانگ خۆپێشاندانەكان لە بەسڕە دەستیان پێ كرد و ئەمڕۆیش پێ دەنێنە 13یه‌م ڕۆژ، تا ئێستە لە زۆربەی شارەكان خۆپێشاندان بەردەوامی هەیە و بڕیارە ڕۆژی هەینی لە بەغدایش خۆپێشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدرێت.
لە ئەنجامی 11 ڕۆژی خۆپێشاندانەكان لە بەسڕە و نەجەف و كەربەلا و بابل و زیقار و دیوانیە و ناسڕیە و ڕۆژئاوای بەغدا و میسان و واست ژمارەیەكی زۆری خەڵك بریندار بوون و ئەشكەنجە دراون، هاوكات حكوومەت هەموو هەوڵێكی خستووەتە گەڕ تا كۆتایی بە خۆپێشاندانەكان بهێنێت، بەڵام تا ئێستە سەركەوتوو نەبووە.