سلێمانى.. لەكاتی مەلەكرندا سێ‌ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا

:: PM:06:18:20/07/2018 ‌
پۆلیسی سلێمانی ڕای گه‌یاند، ئەمڕۆ هه‌نیىت 20ى ته‌مووز، بەهۆی مەلەكردنەوە دایك و كچێك لە دەریای دۆكان و هاووڵاتییەكی دیكەیش لە قەزای چوارتا خنكاون.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانیدا هاتووه‌، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینى لە بەشی سەرەوەی دەریاچەی دۆكان و لەكاتی مەلەكردندا دایك و كچێك بەناوەكانی (ش،م،ع) تەمەن 48 ساڵ و (ك،أ،س) تەمەن 26 ساڵ كە دانیشتووی قەزای دۆكانن و بە خێزانی بۆ مەلەكردن ڕوویان لە ناوچەیە كردبوو گیانیان لەدەستدا و دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمەكانیان دەرهێنرایایه‌وه‌ و ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراون.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ هەر ئەمڕۆ له‌ چەمێكی نزیك گووندی ساڵانانی سه‌ر به‌ قەزای چوارتا هاووڵاتییه‌ك به‌ناوى (ش،م،س) تەمەن 28 ساڵ لەكاتی مەلەكردندا خنكا و گیانی لەدەستدا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەكان تەرمەكەی دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ڕەوانەی پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی كراوه‌.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ئاشكرایشى كردووه‌، ئێسته‌ لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی دۆكان و بنكەی پۆلیسی چوارتا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو ڕووداوه‌كه‌ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیان پێكردووە.


وشە - محەمەد میران