به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، له ئه‌نجامی ململانێ و شه‌ڕی عه‌شایه‌ری، كه‌سێك كوژراو و سێ تریش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز"ی ڕاگه‌یاند، له ئه‌نجامی ململانێی عه‌شایه‌ری كه له نێوان سێ كه‌س ده‌ستی پێ كرد، به‌وهۆیه‌وه جیا له سێ كه‌سه‌كه، منداڵێكیش بووه قوربانی، تا ئێسته‌یش هێزه‌كانی ته‌ناهی ورده‌كاری ڕووداوه‌كه‌یان به وردی نه‌خستووه‌ته ڕوو.
شه‌ڕ و ململانێی چه‌كداری له چه‌ند ساڵی ڕابردوو له به‌سڕه گه‌یشتووه‌ته لووتكه و به‌رده‌وام له نێوان خودی هۆزه‌كان و هۆزه‌كان دژ به هێزه‌كانی حكوومه‌ت له به‌سڕه شه‌ڕ و پێكدادان بوونی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان جار حكوومه‌ت داوای چه‌كداماڵینی له هۆزه‌كان كردووه، به‌ڵام به‌رده‌وام ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش خه‌ڵكی به‌سڕه ڕه‌خنه‌ی توند له هێزه‌كانی حكوومه‌ت ده‌گرن، كه تا ئێسته نه‌یتوانیوه كۆتایی به‌و ناكۆكی و شه‌ڕ و ململانێی نێوان هۆزه‌كان بهێنێت و دۆخی ته‌ناهی شار ناتوانن بپارێزن.
دروستبوونی ململانێی چه‌كداری له نێوان هۆزه‌كان له كاتێكدایه، ماوه‌ی 13 ڕۆژه، خۆپێشاندان دژی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌ت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه، خۆپێشاندانه‌كان كپ بكرێته‌وه.
بەسڕە دوای بەغدا و مووسڵ بە سێیەم گەورە شاری عێراق دادەنرێ و دەكەوێتە كۆتا خاڵی باشووری عێراق لەسەر كەنداوی عەرەبی، تاكە دەروازەی ئاوی عێراقە و ژمارەی دانیشتووانی 1.5 ملیۆن كەس دەبێ، لە 1382 زاینی دروست كراوە، بە ناوی فەیحا و ڤێنسی عێراقیش ناوبانگی دەركردووە، زۆرترین كێلگەی نەوتی عێراق لەو پارێزگایەن و حەوت بەندەریشی لەسەر كەنداوی عەرەبی هەیە و بە سەرەكیترین دەروازەی هەناردەی نەوتی عێراق دادەنرێت.