دوێنێ ژماره‌یه‌كى زۆر له هونه‌رمه‌ند و ڕ‌ۆشنبیرانى عێراق پاڵپشتى خۆیان بۆ خۆپێشانده‌ران دووپات كرده‌وه و داوایان له خه‌ڵكى عێراق كرد، له دژى خراپى بارودۆخى ئابوورى بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه.
پێگه‌ى
كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه له ههواڵَێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له هه‌فته‌ى دووه‌م خۆپێشاندانه‌كانى باشوورى عێراق، هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووسان به‌شێوازى جۆراوجۆر پاڵپشتى خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌وانه به‌شێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ژین به ڤیدیۆ و گۆرانى تایبه‌ت پاڵپشتى خۆیان بۆ خۆپێشانده‌ران دووپات كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێكیش له‌وانه‌ى كه له ناوه‌وه‌ى عێراقن چوونه‌ته ریزى خۆپێشانده‌رانه‌وه.
هه‌ریه‌كه له حوسام ره‌سام و دمووع ته‌حسین و ره‌حمه ریاز، ڤیدیۆى تایبه‌تیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت حوسام ره‌سام مهواله به‌ناوبانگه‌كه‌ى "م‌و گالو جدید وطن" دووباره كردووه‌ته‌وه كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌گرێت.
جیا له‌وه‌یش سوهێر قه‌یسى و سه‌عدوون موحسین و چه‌ندانى تر له رۆشنبیران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داوایان له خه‌ڵك كردووه زیاتر بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، یه‌كێتى مامۆستایانیش له كه‌ربه‌لا به فه‌رمى رای گه‌یاند ده‌چێته ریزى خۆپێشانده‌رانه‌وه.
ماوه‌ی 13 ڕۆژه خۆپێشاندان له به‌سڕه و شاره‌كانی تری عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه، به هۆی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و خزمه‌تگوزاری، تا ئێسته‌یش حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه بكاته‌وه و به به‌ڵێن و قسه ده‌یه‌وێ كۆتایی به خۆپێشاندانه‌كان بهێنێت.