نمایشكارێكی ناسراوی سربیا، وێنه‌یه‌كی سێڵفی له نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌ی باوكی بڵاو كرده‌وه، به‌مه‌ش هه‌وادارانی تووڕه كرد و تووشی شه‌رمه‌زارییان كرد.
جێلیكا لیوبیسیچ نمایشكارێكی ناسراوی سربیایه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا دوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، باوكی له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا، ئه‌م هه‌واڵه‌ش زۆر خه‌مباری كرد و تووشی خه‌مۆكی كرد.
به‌ڵام جێلیكا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نمایشكاره و هه‌میشه ورده‌كارییه بچووكه‌كانی ژیانی خۆیشی بۆ هه‌وادارانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، خۆی پێ نه‌گیرا و وێنه‌یه‌كی سێڵفی له‌گه‌ڵ لاشه مردووه‌كه‌ی باوكی گرت و له سناپ، ئینستا و فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه.
له وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: "باوكه.. سوپاس بۆ هه‌موو شتێك، بۆ هه‌میشه له دڵمان ده‌مێنیته‌وه"، ئه‌م پۆسته‌ش هه‌وادارانی تووشی شۆك كرد و به بێ هه‌ست و نامرۆڤ ناویان برد و ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ده‌ڵێ، ئه‌م ڕه‌خنانه جێلیكای تووشی شه‌رمه‌زاری كرد و به‌رگه‌ی ڕه‌خنه‌كانی نه‌گرت، بۆیه ته‌واوی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داخست و خۆی له قسه‌ی خه‌ڵك تا ماوه‌یه‌كی نه‌زانراو دوور خسته‌وه.