وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا به هه‌ڵگرتنی سزاكان بۆ سه‌ر كۆمپانیای ڕووسالی ڕووسی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌له‌منیۆم و له لیستی ڕه‌شی لادا.
ئاژانسی
رۆیته‌رز ئاشكرای كرد، دوای هه‌وڵه‌كانی كۆمپانیای ڕووسال بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌وڵدان بۆ ڕازیكردنی حكوومه‌ت، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر كۆمپانیاكه‌ی هه‌ڵگرت و له لیستی ڕه‌ش لای دا.
ستیڤن منوشین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕای گه‌یاند، ڕووسال كۆمپانیایه‌كی زۆر گرنگه بۆ بازاڕی ئه‌له‌منیۆم و ئامانجی ئێمه نه‌بوو كۆمپانیاكه له كار بخه‌ین، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیان دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕازی بوونی ئێمه، ئه‌مه‌ریكا له لیستی ڕه‌ش لای برد و سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵگرت.
له مانگی ئادار به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ و به‌پێی یاسایه‌كی ئه‌مه‌ریكا بڕیار درا به زیادكردنی باج به‌سه‌ر ئه‌و وڵات و كۆمپانیایانه‌ی هاورده‌كاری ئه‌له‌منیۆم و پۆڵان، بۆیه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی چه‌ند چالاكییه‌كی نایاسایی و كاره‌كانی ڕووسیاوه سزای به‌سه‌ر ئۆلێگ دێریپاسكا ملیاردێر و هاوبه‌ش له كۆمپانیای ڕووسال و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تری ڕووسی سه‌پاند، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری بۆ سه‌ر بازاڕی ئه‌له‌منیۆم هه‌بوو و چه‌ندان وڵات و كۆمپانیاكانی تر داوایان له واشنتن كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ڕووسال.