خالید ئه‌سه‌دی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تیی نووری مالیكی له دیمانه‌یه‌كی "وشه" ده‌ڵێ، كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند نه‌بوو به بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان، بۆیه وای ده‌بینین ئه‌وه‌ی تا ئێسته كۆمسیۆن ئه‌نجامی داوه هیچ به‌هیچ ناكات و وه‌ك ئه‌وه وایه كه مه‌به‌ستیان بێت هیچ به هیچ نه‌كه‌ن.
ئه‌سه‌دی له‌باره‌ی دۆخی ناڕه‌زاییه‌كانی عێراق، رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "حكوومه‌ت كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له چه‌ندان بواره‌وه و دۆخی ئابووری خراپه و وڵات به جه‌نگێكی درێژخایه‌ن تێپه‌ڕ بووه كه تواناكانی ده‌وڵه‌تی لاواز كردووه".
*ئه‌وه‌ی ئێسته له عێراق روو ده‌دات چییه؟ پشێوی یان ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی یان ناڕه‌زایه‌تییه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و هیچی تر و كێ شه‌قام ده‌جووڵێنێت؟.
به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه سه‌خته‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕ بوو، حكوومه‌ت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتییان دواكه‌وت، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاست و ئه‌و بابه‌ته‌یش پاڵه‌په‌ستۆی خسته سه‌ر هاووڵاتییان و چه‌ندان خۆپێشاندان دروست بوون. ئه‌وان داوای پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌یان كرد، ئه‌و داواكارییانه راست و ره‌وانن و پێویسته حكوومه‌ت كار بۆ به‌دیهێنانیان بكات و ئێسته‌یش به‌كرده‌نی حكوومه‌ت چه‌ندان هه‌نگاوی هاوێشتووه له‌وباره‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به وزه‌ی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی تر.
به‌داخه‌وه له‌و خۆپێشاندانانه چه‌ند ئه‌جیندایه‌كی قین له دڵ هه‌ن ده‌یانه‌وێت خۆیان بخزێننه ناویه‌وه و له رێڕه‌وی خۆی لای بده‌ن و ئه‌وه‌یشمان بینی كه چه‌ندان كاری پشێوی و توندوتیژی روویان دا، ئه‌و كارانه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و په‌یامێكی نه‌رێنی له‌باره‌ی سه‌قامگیری عێراق ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته جیاكردنه‌وه‌ی ورد هه‌بێت له نێوان خۆپێشانده‌رانی خاوه‌ن داواكاری ره‌وا و ئه‌وانه‌یش كه خراپه‌كارن.
ناتوانرێت نكوڵی له بوونی حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه داوای ده‌كات دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌ره‌كییه و پێویسته حكوومه‌ت بۆیانی دابین بكات، به‌ڵێ چه‌ند به‌رپرسێك شكستیان خوارد له به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كانیان، بۆیه داواكارییه‌كان كه شه‌قام ده‌جووڵێننه‌وه، ئه‌وه‌یش كارێكی باشه. به‌ڵام وریایی له سوودوه‌رگرتن و هاتنه سه‌رخه‌تی ئه‌جینداكان ده‌ده‌ین، سه‌ره‌تای هه‌ر خۆپێشاندانێك خۆڕسكانهیه، به‌ڵام دواتر ئه‌جینداكانی سیاسی و تێكده‌رانه رێڕه‌ویان ده‌گۆڕن وه‌ك پێشتر له ئه‌نبار و مووسڵ روویان دا.
*ئێسته عێراق په‌رله‌مانی نییه و حكوومه‌تی نوێش هێشتا پێك نه‌هاتووه، پێت وایه سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه شتێكی رێكه‌وته یان پلانێك هه‌یه؟
ئه‌وه‌ی هه‌یه حكوومه‌ت كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له چه‌ندان بواره‌وه و دۆخی ئابووری خراپه و وڵات به جه‌نگێكی درێژخایه‌ن تێپه‌ڕ بووه كه تواناكانی ده‌وڵه‌تی لاواز كردووه، ئه‌وه‌ی گرنگه حكوومه‌ت چه‌ندان رێوشوێنی گرتووه‌ته به‌ر بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی، هاوكات ئه‌و كه‌شوهه‌وا گه‌رمه‌ی مانگی تهمووز به‌تایبه‌تی به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با و ئاو، پاڵه‌په‌ستۆی بۆ سه‌ر خه‌ڵك هێنا و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ته‌قانده‌وه.
*به‌شێك له سیاسه‌توانانی عێراق داوای بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون و دیموكراسی له بری به‌ش به‌شێنه ده‌كه‌ن، نه‌بوونی ئه‌وانه چۆن كاریگه‌ره و ئاخۆ دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌به‌ن؟
ئه‌ركی حكوومه‌ته كه به پیر داواكاری خه‌ڵكه‌وه بێت، ئه‌وانه‌ی كه ره‌وان و حكوومه‌تیش وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌یه، هه‌روه‌ها پێویسته هاریكاری له نێوان خه‌ڵك و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت له‌ناو حكوومه‌ت و ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت موڵكی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌یه و پێویسته پارێزگاری لێ بكرێت و یاسا پێشێل نه‌كرێت و رێیش به خراپه‌كاری نه‌درێت بۆ سوودوه‌رگرتن له خۆپێشاندانه‌كان كه ره‌نگه ئه‌جیندای ده‌ره‌كی هه‌بن و بیانه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌ن.
*حكوومه‌ته‌كانی عێراق له دوای 2003 هه‌مان شێوازی بیركردنه‌وه و ستایلی فه‌رمانڕه‌وایییان هه‌بووه، ئه‌وه هۆكارێك نییه كه خه‌ڵكه‌كه بێزار بێت و داوای گۆڕانكاری بكات؟
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی روویان دا، به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌تی نوێیه چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌و كێشانه بكات، ئێمه‌یش دۆخه‌كه هان ده‌ده‌ین بۆ دروستبوونی بژاره‌ی باشتر له‌وانه‌ی پێشوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی فایله‌كانی هه‌ستیار له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت.
*له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی دوایی بۆچوون و خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌نجامه‌كان و دووباره ژماردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان چییه؟
زۆر به‌داخه‌وه كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پابه‌ند نه‌بوو به بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌كان، بۆیه وای ده‌بینین ئه‌وه‌ی تا ئێسته كۆمسیۆن ئه‌نجامی داوه هیچ به‌هیچ ناكات و وه‌ك ئه‌وه وایه كه مه‌به‌سته‌كه ئه‌وه‌بێ هیچ به‌هیچ نه‌كات له دروستبوونی گۆڕانكاری له‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌نراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش هیوادارین پرۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت تا ته‌واو ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نرێن و په‌سند بكرێن و كاره‌كه به‌ره‌و پێكهێنانی حكوومه‌ت بچێت، هاوكات ترسمان هه‌یه به‌وه‌ی ناشه‌فافی رێوشوێنه‌كانی كۆمسیۆن و لێڵی زانیارییه‌كان ره‌نگدانه‌وه بۆ سه‌ر پرۆسه‌كه دروست بكات و ببێت به‌هۆی نائومێدبوونی زیاتر و كار بكاته سه‌ر ناوبانگی ده‌وڵه‌ت به گشتی و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی.
*كه‌واته ده‌پرسین ئه‌و هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌ی له عێراق به‌ڕێوه چوو، به‌پێی پێوه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو؟
به‌داخه‌وه ئاسان نییه بگوترێت كه پرۆسه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه، چونكه كێشه‌ی زۆری تێكه‌وت و چه‌ندان تێبینی له‌سه‌ر بوو، راپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه ناودهوڵهتییهكان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و تێبینییه زۆره‌كانی تر كه له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌بوون، هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه بوون بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌ئاستی پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له دنیا نه‌بوو.
*پێشبینییهكانتان له‌باره‌ی پێكهاتنی حكوومه‌تی نوێی عێراق چییه و كه‌ی دروست ده‌بێت؟
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه و په‌سندكردنی له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵه‌وه، گه‌وره‌ترین فراكسیۆن دوای گفتۆگی نێوان هێزه براوه‌كان پێك دێت، ئه‌وه‌یش رێیه‌كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ره‌وتی پرۆسه‌ی سیاسی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت، وه‌ك حزبی ده‌عوه/رێكخستنه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وای ده‌بینین كه زۆرینه‌ی سیاسی بژاره‌یه‌كی باشه و پێویسته له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق پشتی پێ ببه‌سترێت.