دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لبوومی "فه‌له‌ستین له رووباره‌وه بۆ ده‌ریا" بڵاو بووه‌وه و له دنیای عه‌ره‌بیدا جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بوو، ئیسرائیل بڕیاری دا رێ له هونه‌رمه‌ند عومه‌ر عهبدولات بگرێ بچێته فه‌له‌ستین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانی له دژی ئیسرائیل و داكۆكیكردنه له شۆڕٍشگێڕانی فه‌له‌ستین.
پێگه‌ی ∀
فه‌رفیش∀ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌م رۆژانه ئه‌لبوومه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند عومه‌ر عهبدولات به‌ناوی ∀فه‌له‌ستین له رووباره‌وه بۆ ده‌ریا∀ به 21 تراك بڵاو بووه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی هاندانی شۆڕشگێڕانی فه‌له‌ستین بوو له دژی ئیسرائیل، بۆیه ئیسرائیل بڕیاری دا چوونی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بۆ فه‌له‌ستین قه‌ده‌غه بكرێت.
پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كه كه جه‌ماوه‌رێكی زۆری له دنیای عه‌ره‌بیدا هه‌یه، بڕیار بوو عومه‌ر عهبدولات بچێته فه‌له‌ستین و له‌وێدا كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌لبوومه‌كه‌ی ببه‌ستێت. به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ئیسرائیله‌وه، ئیتر ناتوانێ ئه‌و چالاكییه ئه‌نجام بدات.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی بڕیار بوو كۆنگره‌كه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ببه‌ستێت به‌ناوی كۆمپانیای جه‌وال بۆ پێوه‌ندییه‌كانی فه‌له‌ستینی، رێكلامێكی زۆری بۆ ئه‌و چالاكییه كردووه. به‌ڵام ئێسته ناچار ده‌بێ كۆنگره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
عومه‌ر عهبدولات گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌رێكی ئوردنییه. له ساڵی 1972 له شاری به‌لقا له دایك بووه. له ساڵی 1089وه كاری هونه‌ری ده‌كات. جیا له ئه‌لبوومه‌كانی، به‌شداریی له ده‌یان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و تێیاندا چه‌ندان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه. یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له دنیای عه‌ره‌بیدا هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و زۆر له به‌رهه‌مه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین.