پێگه‌یه‌كی عه‌ره‌بی ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئامانجه‌كانی ئیسرائیل بۆ فراوانكردنی ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مه‌یش به‌هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی ملیشیاكانی ئێران له خاكی سووریاوه تا به‌غدا.
پێگه‌ی ئه‌لجه‌ریده‌ی عه‌ره‌بی هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاژانسی
sputnikی ڕووسی وه‌رگێڕانی بۆ كردووه و نووسیویه‌تی، ئیسرائیل لیستێكی له‌باره‌ی پێگه‌كانی میلیشیاكانی ئێران له عێراق له به‌رده‌سته كه له‌وێوه چه‌ك و پێداویستی بۆ چه‌كدارانی سووریا ده‌چێت، ئامانجی ئیسرائیل ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێیه كه ده‌كه‌وێته ناو خاكی عێراق.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئیسرائیل وێنه‌ی شوێن و ئامانجه‌كانی له عێراق له به‌رده‌ستدایه و ده‌كه‌ونه سنووری ئێران ناوچه‌ی مه‌هران و باشماخ و ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، هه‌روه‌ها سنووری شه‌لامجه‌ی به‌سڕه‌ی نزیك كوێت.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ڕوونى كردووه‌ته‌وه، ئامانجی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی ئێران له عێراق، گۆڕانكاری له یاسای یارییه‌كه دروست ده‌كات و نه‌خشه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاران و ته‌لئه‌بیب فراوان ده‌كات.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ناوچه‌ی ئهلتهناف نزیك سنووری سووریا و عێراق، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا بتوانێت باڵانسێك له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران دروست بكات.