زەنجەفیل سهدان ساڵه وەكو دەرمانێك بەكارهێنراوە بۆ چارەسەری نەخۆشییە جیاوازەكان و لە دروستكردنی زۆر دەرمانی پزیشكی سوودی لێ وەردەگیرێ، لێرەدا چۆنیەتیی بەكارهێنانی زەنجەفیل بۆ نەهێشتنی كۆكە و هەڵامەت و سەرئێشە دەخەینە ڕوو.
زانكۆی پزیشكی مێریلاندی ئەمەریكا وەكو چارەسەرێكی بەناوبانگ باس لە زەنجەفیل دەكات كە بۆ هێڵنجدان، سەرئێشە، تەنانەت نەخۆشی هەڵامەت و كۆكەی توند بەكاردێت، هەروەها بەسوودە لە هێوركردنەوەی ئازاری قوڕگ، بۆ چۆنیەتیی دەسكەوتنی ئەم سوودانەیش ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پێڕەو بكەن.
یەكەم: چای زەنجەفیل لەگەڵ لیمۆ و ئاو، پێویستییەكانی بریتین لە كوپێك ئاوی كوڵاو و زەنجەفیلی ورد كراو، كەوچكێك هەنگوین، یەك كەوچك ئاوی لیمۆ، ئاوە كوڵاوەكە بكە دەفرێكەوە و زەنجەفیلی هاڕاوی تێ بكە و پاشان سێ خولەك بیكوڵێنە، ئنجا ئاوی لیمۆ و هەنگوینەكەی بۆ زیاد بكە و بیپاڵێوە، بەمشێوەیە چایەكە ئامادە دەبێ و بیخۆنەوە.
دووەم: بەكارهێنانی
زەنجەفیل لەگەڵ لیمۆ و هەنگوین، سێ لەتی زەنجەفیل ورد بكە، دوو كوپ ئاو و نیو كوپ ئاوی لیمۆ و دوو كەوچك هەنگوین ئامادە بكە، هەمان رێی پێشوو دووبارە بكەرەوە، بۆ شێوازی ئامادەكردنی، بەڵام پێش تێكدانی گیراوەكە پێویستە بۆ ماوەی 10 خولەك دایبپۆشین و دواتر بخورێتەوە .
دواری خواردنەوەی ئەم گیراوەیەی زەنجەفیل بەشترە یەكێك لەم ڕێیانە ئەنجام بدرێت:
*نیو كەوچك دارچین بخۆ، چونكە خواردنی دارچین دوای زەنجەفیل وەكو دژەڤایرۆسێك كار دەكات و لەش لە ڤایرۆس دەپارێزێت.
* یەك سیر بخۆ بۆ بەرگری لەش.
* كەمێك بیبەری تیژ بكە ناو گیراوەكەوە لە كاتی كوڵاندنی دا.