ژنێكی چینی له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ مێرده‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ ژنێكی تردا گرت، بۆیه چووه سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و ئابڕووی بردن.
ژنێكی چینی دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی باسی خۆشكردنی ژیانیان و خانوو كڕینیان كردبوو، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ژنێكی تر له‌ناو ئۆتۆمبێلدا گرت و بۆی ده‌ركه‌وت ناپاكی به‌رانبه‌ر كردووه.
ئه‌و ژنه به‌رگه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی نه‌گرت، بۆیه به دارێكه‌وه چووه سه‌ر پێشی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی مێرده‌كه‌ی و داوای لێ كرد ئۆتۆمبێله‌كه ڕاگرێت، دواتریش هه‌تا توانی قیژاندی و خه‌ڵكی له خۆی كۆ كرده‌وه.
خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وروبه‌ره هه‌موو ده‌ستیان به ڤیدیۆكردنی دیمه‌نه‌كه كرد، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كامێراشیان برده ناو ئۆتۆمبێله‌كه و ڤیدیۆی ژنه‌كه‌شیان گرت، بۆیه پۆلیس هاته ناو بابه‌ته‌كه و هه‌ردوو ژنه‌كه و پیاوكه‌شی برده بنكه، تا به سزای خۆیان بگه‌یه‌نێت و بابه‌ته‌كه‌یان بۆ چاره بكات.