كه‌ناڵى بى بى سى، به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌سه‌ر وڵاتى "جزر القمر" ئه‌نجام دا كۆمه‌ڵێك دیارده‌ى سه‌یرى ئه‌م وڵاته‌ى ئاشكرا كرد، یه‌كێك له‌وانه ده‌سه‌ڵاتى كچ له كوڕ زیاتره، باوك به‌شێكى زۆرى میراتهكانى به كچه‌كه‌ى ده‌دات و كاتێكیش شوو ده‌كات، زاوا ده‌بێت بچێته ماڵى هاوسه‌ره‌كه‌ى.
دوێنێ كه‌ناڵى bbc به‌ریتانى به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌سه‌ر وڵاتى "جزر القمر" ئه‌نجام دا كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا به وڵاتى" كۆمۆرى، Komori" ده‌ناسرێت.
له پڕۆگرامه‌كه وێڕاى چه‌ندان راپۆرتى مه‌یدانى، قسه له‌گه‌ڵ قهمهرییهكان كرا و له‌ڕووى مێژوویییه‌وه باس له دابونه‌ریتی ئه‌م وڵاته كرا كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه هه‌ندێك شتى سه‌رنجڕاكێشن:
-به پێچه‌وانه‌ى وڵاتانى تر‌ى ئیسلامى و عه‌ره‌بى،
ژن له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تى زۆرترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه، له راپۆرتێكى جیهانیش هاتووه، دڵخۆشترین ژنانى مسوڵمان له‌م وڵاته ده‌ژین.
-باوك كار بۆ دابینكردنى ژیانى كچه‌كه ده‌كات، كاتێك كچه شوو ده‌كات، زاوا ده‌چێته لاى ئه‌و، ژن هیچ فشارێكى له‌سه‌ر نییه له‌وه‌ى وه‌چه‌ى نێر یان مێى هه‌بێت. یه‌كێك له میوانه‌كان گوتى "من له ده‌ره‌وه پیاوم به‌ڵام له ماڵه‌وه ژنه‌كه‌م سهردارمه".
- قمر به عه‌ره‌بى واته "مانگ"، زۆر له‌وانه‌ى له شوێنى جیۆگرافى ئه‌و وڵاته شاره‌زا نین، كاتێك پرسیار ده‌كه‌ن له كوێیه، یان سه‌یرى ئاسمان ده‌كه‌ن، یان خه‌یاڵ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مانگ بێت.
-هاوشێوه‌ى زمانى كوردى پیتى "گ" و "ڤ" و "پ"ى له زمانى قهمهرییهكان هه‌یه كه به‌زمانى شیكۆمۆر ناو ده‌برێت، "ڤ" وه‌ك "ڤ"ى كوردى به‌كار دێت، كه‌چى پیتى "پ" سه‌یره، له شێوه‌ى "ف" ده‌نووسرێت به‌ڵام خاڵه‌كه‌ى له بن پیته‌كه ده‌نووسرێت. "گ" له شێوه‌ى "غ" ده‌نووسرێت به‌ڵام سێ خاڵه له‌سه‌ره.
- وشه‌ى "مه‌رحه‌با" به ماناى "سوپاس" دێت.
-شوێنى جیۆگرافییهكهى ده‌كه‌وێته زه‌ریاى هیندى و له كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى كیشوه‌رى ئه‌فریقایه، له چوار دوورگه‌ى گه‌وره پێكهاتووه، كه‌چى ئه‌ندامى كۆمكارى عه‌ره‌بییه.
- خاوه‌نی یه‌كێكه له ئاڵا سه‌یره‌كانى دنیا.
- به‌هۆى نزیكى له هێڵى كهمهرهى زه‌وى و شوێنه جیۆگرافییهكهى، ته‌واوى ساڵ پله‌ى گه‌رمى جێگیره له نێوان 22-35دایه.