زۆر نزیكبوونه‌وه له هاوڕێ نزیكه‌كه‌ت و به‌رده‌وامبوونی دوای هاوسه‌رگیری، هه‌ندێك جار تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ت ده‌كات و په‌شیمانیش چاره‌ت بۆ ناكات.
پێویسته له‌سه‌رت هاوڕێكانت وه‌ك پێش قۆناغی هاوسه‌رگیری خۆش بوێت و گرنگییان پێ بده‌یت، به‌ڵام هه‌رگیز ڕێ مه‌ده نزیكییه‌كه‌تان بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ته‌واو ئه‌و دووانه تێكه‌ڵی یه‌كتر بن و پێوه‌ندی سۆزداری له نێوانیان دروست بێت.
لێره‌دا ماڵپه‌ڕی
لبنان24 باسی له‌و نیشانانه كردووه كه ده‌یسه‌لمێنن هاوڕێكه‌ت عاشقی مێرده‌كه‌ته یان پێوه‌ندی شاراوه له نێوانیاندا هه‌یه یان نه‌خێر.
ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی شاراوه بوونی هه‌بێت، ئه‌م نیشانانه ده‌بینیت:
_ له هه‌موو یه‌كتر بینینی و چوونه ده‌ره‌وه‌یه‌كتاندا، هاوڕێكه‌ت داوا ده‌كات مێرده‌كه‌شت بێت.
_ زوو زوو دێته ماڵه‌كه‌ت و هۆكاری باوه‌ڕ پێنه‌كراو ده‌هێنێته‌وه، كاتی هاتنه‌كانیشی ئه‌و كاتانه‌ن كه مێرده‌كه‌ت له ماڵه‌وه‌یه.
_ كاتێك ده‌چنه ئاهه‌نگێكه‌وه و ده‌زانێت مێرده‌كه‌شت له‌وێیه، زیاد له پێویست گرنگی به خۆی ده‌دات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه.
_ ورده‌كاری ژیانی هاوسه‌رگیریتان ده‌پرسێت و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك له‌سه‌ر ژیانی تۆ له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت بزانێت.
_ كاتێك كێشه‌یه‌ك له نێوانتان ده‌بێت، هانت ده‌دات جیا بیته‌وه و كێشه ساده‌كانی خۆت و مێرده‌كه‌تت لێ گه‌وره ده‌كات.