ئەو نیشانانەی كە لەسەر پێست دەبینرێن پێوەندی بە ئەندامەكانی ناوەوەی لەش هەیە، بۆیه به‌شێك له‌و نیشانانه پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به نه‌خۆشییه‌كانی جه‌سته و كێشه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه هه‌یه، لێرەدا باس لەو نیشانانە دەكەین كە لەسەر پێست دەردەكەون و دەتوانرێت لە رێیه‌وه بزانی چ نه‌خۆشییه‌كتان هه‌یه و خێرا چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
باشترە پێش چارەسەركردنی گرفتەكانی
پێست بیر لە دەستنیشانكردنی هۆكاره‌كه‌ی بكرێتەوە، بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست بەكاربهێنرێت بۆ ڕزگاربوون لەو كێشانەی كە تووشی پێست دەبن بەتایبەتی پێستی دەموچاو، ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه، كاتێك له پێست ده‌ركه‌وتن، ئاماژه بۆ هه‌ندێك نه‌خۆشی و گرنگه هه‌مووان بیزانن و ئاشنای بن.
یەكەم: وشكبوونەوەی لێوەكان، زۆرێك لە ئێمە وشكبوونەوەی لێوەكان بە كەمبوونەوەی ئاوی لەش و نەمانی شێداری لەش دەگەڕێنینەوە، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە، هەندێك حاڵەتی تر هەن كە دەبنە هۆی وشكبوونەوەی لێوەكان وەكو نەخۆشی شەكرە، تینوویەتی زۆر، یان زۆر میزكردن و زیاد بوونی پلەی گەرما.
دووەم: زیاد بوونی مووی پێست، دەركەوتنی مووی زیادەی پێست لەسەر لێوی سەرەوە و چەناگە، خەتی شەویلگە بە نەخۆشی هێلكە ناسراوە، بەڵام لە راستیدا بۆ ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان دەگەڕێتەوە لە مێیەدا هۆرمۆنی نێرینە زیاد دەكات و تایبەتمەندی ئەم هۆرمۆنی نێرینە ئەوەیە، سیفه‌تە دووەمییەكانی نێرینه پێشان دەدات وەكو زیادكردنی موو، گۆڕینی دەنگ و چەند سیفاتێكی تر.
سێیەم: خاڵی زەرد لەسەر بازنەی چاوەكان، ئەگەر هەستت بە هەبوونی خاڵی زەرد كرد لەسەر بازنەی چاوەكانت یان دەوروبەری چاو، ئەوا بۆ مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگەڕێتەوە، پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، چونكە ئەم خاڵە زەردانە پڕن لە چەوری كۆڵیسترۆڵ و بەمەش كار لەسەر لەش و دڵ دەكات.
چوارەم: گۆشتی زیادەی پێست، بەشێوەیەكی گشتی گۆشتی زیادەی پێست بێ ئازارن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاد كردن و دروستبوونی به‌رده‌وامی ئەم گۆشتە زیادانه، پێویستی بەچاودێری پزیشك هەیە، شارەزایانی پێست دەركەوتنی ئەم گۆشتە زیادانە بە شێوەیەكی ناتەندروست بۆ بوونی نەخۆشی شێرپەنجەی پێست دەگەڕێننەوە، بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ن، كه له‌گه‌ڵ زۆر ده‌ركه‌وتن و زیادكردنی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.