شه‌ش خوله‌ك ڕاهێنان له‌م كاته‌ له‌ دوو سه‌عات وه‌رزش باشتره‌

:: PM:02:46:21/07/2018 ‌
هەمووان دەمانەوێت تەندروست بمێنینەوە، بۆیە پێویستە لە شوێنی كار یان لە ماڵەوە ڕێیەك بدۆزیتەوە بۆ  ئەنجامدانی وەرزش، وەرزشكردن ته‌نیا به‌ سه‌عاتێك یان  دوو سه‌عات نیە لە هۆڵی وەرزشیدا،  تەنیا لە شه‌ش خولەك دا ده‌توانرێ هەندێك راهێنانی تووند ئەنجام بدرێت و چەندان سوودی تەندروستی بە لەش دەگەیەنێت، شارەزایانی لەشجوانی دەڵێن ئەو وەرزشەی كە پێش خۆشۆردن ئەنجام دەدرێت، باشترە لەوەی سێ سه‌عات وه‌رزش بكه‌یت.

یەكەم: سكوات یان چیچكەكردن، سكوات یەكێكە لەو وەرزشە گرنگانەی كە بە ڕێژەیەكی زۆر دەبێتە هۆی سووتاندنی كالۆری لەش، رێك رابوەستە پاشان پێیەكانت ئەندازەی درێژی شانت بكەوە دواتر دەستت بۆ پێشەوە درێژ بكە و دابنیشە تا ئەو رادەیەكی ئەژنۆكانت دەنوشتێنەوە دواتر هەستەوە، و نابێت پەنجەی پێیەكانت بجوڵێن لەكاتی چیچكەكردن دا.

دووەم: راكشان لەسەر سك، ئەمەش جۆرێكە لە ڕاهێنان كە پێویستە لە ماوەی ئەو شه‌ش خولەكە ئەنجام بدرێت، لەسەر زەوی و لەسەر سك رابكشێ‌، پاشان لەسەر پەنجەی پێیەكانت هەردوو قاچت و سمت و سنگت بەرز بكەرەوە، ئنجا دەستەكانت بۆ پێشەوە بە نوشتاوی درێژ بكەوە، بۆ ماوەی 30 چركە بەم شێوەیە بمێنەرەوە بەبێ‌ جوڵانی لەشت.

سێیەم: شناو، یەكێكە لە وەرزشە بەسوودەكان بەتایبەتی بۆ ماسولكەی قۆڵ و سنگ، ئەم راهێنانە پێویستە بەهەمانشێوە لەسەر سنگ رابكشێی پاشان قۆڵت ئەندازەی شانت كەمێ‌ك زیاتر بكەرەوە بە شێوەیەكی راست بێ، دواتر بۆ سەرەوە و خوارەوە سنگ و قۆڵت بجوڵێنە بۆ چەند چركەیەك رابوەستە و پاشان پاڵ بەخۆتەوە بنێ‌ بۆ سەرەوە.

چوارەم: راهێنانی پایسكیل، ئەم راهێنانە زۆر گرنگە بۆ توندكردنەوەی سك و كار لە بەشی سەرەوە و خوارەوەی لەش دەكات، پێویستە لەسەر پشت رابكشێی پاشان هەردوو دەستت بۆ پشتی سەرت بچەمێنیتەوە و دواتر بەشێوەیەكی پێچەوانە دەست بە جووڵە بكە، بۆ نموونە  شانت لە زەوی دوور بكەرەوە ئانیشكی ڕاستت بگەیەنە ئەژنۆی چەپت و پاشان بە پێچەوانەوە، باشترە 15 جار دووبارە بكرێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد