هونه‌رمه‌ندێكی شنگال پێشانگایه‌كی وێنه‌ی تراجیدی ئێزیدییه‌كانی له یه‌كێك له شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا كرده‌وه، به‌م كاره‌ش دیمه‌نه تراجیدییه‌كانی شاره‌كه‌ی پێشانی ئه‌ڵمانییه‌كان دا.
ئه‌مڕۆ شه‌مموو "دڵدار شنگالی" هونه‌رمه‌ند و فۆتۆگرافه‌ری كورد به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به هاوكاری شاره‌وانی شاری فریدریشهاڤنی ئه‌ڵمانی پێشانگا فۆتۆگرافییه‌كه‌ی له‌و شاره تایبه‌ت به وێنه‌ی تراجیدی ئێزیدییه‌كان كردووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌یشی گوت،"له پێشانگایه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ئێزیدی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماده بوون، 20 گرنگترین وێنه‌ی تراجیدی نه‌هامه‌تییه‌كانی كوردانی ئێزیدی نمایش كران، كه به‌هۆی داعشه‌وه ئاواره و په‌نابه‌ری سه‌ر سنووری توركیا بوون".
شایانی باسه، دوای ئه‌وه تیرۆرستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی ئێزیدینشین گرت، دڵدار وه‌ك په‌نابه‌ر رووی كرده ئه‌ڵمانیا و تا ئێسته له‌وێ ماوه، ئێسته‌ش وه‌ك هونه‌رمه‌ند، رۆژنامه‌نوس و فۆتۆگرافه‌ریش كار ده‌كات.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری