دێمبێلێ لە یانەی ئارسناڵ نزیك بووەتەوە

:: PM:03:36:21/07/2018 ‌

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی خوازیارە لەم هاوینەدا بتوانێ عوسمان دێمبێلێی ئەستێرەی لاوی فڕەنسی لە یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێ، لای خۆشییەوە یانەكەی دووەم یەك مەرجی بۆ دەستبەرداربوونی داناوە.

ماڵپەڕی (ئیكسپرێس)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: یانەی بەرشەلۆنە لاری لە فرۆشتنی دێمبێلێ نییە، بەڵام بەو مەرجەی دەستەوارەیەكی گونجاوی ئاراستە بكرێ.

یانە كەتەلۆنییەكە ئەگەر بتوانێ لەم هاوینەدا گرێبەستی ویلیانی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەدەستبێنێ، ئەوا دوودڵ نابێ لە فرۆشتنی یەكجاری دێمبێلێ.

داواكەی یانەی ئارسناڵ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ دێمبێلێ لەسەر فەرمانی ئۆنای ئێمری راهێنەری نوێی یانەكەیە كە خوازیارە یاریزانی نوێ و لاو بكڕێ بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پلانەكانی لەناو یاریگە جێبەجێ بكات و ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی خولی نایابی ئینگلیزی بكات.

بەگوێرەی سەرچاوەكەش یانەی بەرشەلۆنە بۆ دەستبەرداربوون لە دێمبێلێ داوای زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات بەهۆی ئەوەی لە كاتی پەیوەندیكردن بە یانەكەوە لە پارساڵ بەهۆی زۆری پێكانەكانییەوە نەیتوانیوە ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م