پێگه‌یه‌كى عێراقى ئاشكراى ده‌كات، سبه‌ى له شارى سه‌ماوه خۆپێشاندانه‌كان به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و سه‌ركردایه‌تى پۆلیسى شاره‌كه‌ش لیژنه‌یه‌كى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێناوه.
پێگه‌ى كه‌ناڵى
فوڕات نیوز له سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیسى شارى سه‌ماوه "موسه‌نا" ئاشكراى ده‌كات كه سبه‌ى خۆپێشاندانێكى به‌رفراوان له شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ئاوهه‌نگى ده‌بێت له‌گه‌ڵ پۆلیسى شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى "سه‌ركردایه‌تى پۆلیسى موسه‌نا، لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانى خۆپێشاندانه‌كان پێكهێناوه بۆ ئه‌و خۆپێشاندانه‌ى كه سبه‌ى یه‌كشه‌م ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئاراسته‌كه‌ى دیار بێت و بارى ته‌ناهى بۆ خۆپێشانده‌ران دابین بكرێت، دواتریش داواكارییه‌كانیان وه‌ربگیرێت".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه كه سه‌رۆك هۆز و چالاكان و پۆلیس تێیدا ئه‌ندامن، ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون خۆپێشاندانه‌كان به ئاشته‌وایى به‌ڕێوه بچێت و هێرش نه‌كرێته سه‌ر موڵك و دامه‌زراوه‌ى گشتى".
ئامانجیش له پێكهێنانى لیژنه‌كه ئه‌وه‌یه هاوئاهه‌نگى له نێوان پۆلیس و خۆپێشانده‌ران هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگریى بكرێت له ئاژاوه و كارى تێكده‌رانه.
خۆپێشاندان له هه‌شتى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستى پێ كردووه، تا ئێسته له به‌سڕه و عیماره و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و دیوانیه و زیقار و كووت و بابل و به‌غداى پایته‌خت ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌درێن.