وادەی جامی سوپەر و دەستپێكردنەوەی خولەكانی ئەوروپا

:: PM:04:04:21/07/2018 ‌

دوای تەواوبوونی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا، سەرجەم یانەكانی ئەوروپا دەستیان بە ئامادەكارییەكان كردۆتەوە بۆ ركابەرییەكانی خولی تۆپی پێی وڵاتەكانیان.

بێگومان بەر لە دەستپێكردنی ركابەرییەكانی پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا (ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتاڵی، ئەڵمانی و فڕەنسی)، جامی سوپەری ئەم وڵاتانە بەڕێوە دەچێت كە رێكەوتەكەیان بەمشێوەی خوارەوەیە:-

1- رۆژی 4ی مانگی داهاتوو جامی سوپەری فڕەنسا لەنێوان هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مۆناكۆ بەڕێوە دەچێت.

2- رۆژی 5ی مانگی داهاتوو جامی قەڵغانی خێرخوازی (جامی سوپەری ئینگلیزی) لەنێوان هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی بەڕێوە دەچێت.

3- رۆژی 12ی مانگ جامی سوپەری ئیسپانیا لەنێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و سڤیلییە بەڕێوە دەچێت.

4- رۆژی 12ی مانگ جامی سوپەری ئەڵمانیا لەنێوان هەردوو یانەی بایرن میونشن و فڕانكفۆڕت بەڕێوە دەچێت.

5- رۆژی 15ی مانگ جامی سوپەری ئەوروپا لەنێوان هەردوو یانەی ئیسپانی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنجام دەدرێت.

6- جامی سوپەری ئیتاڵیا لەمانگی یەكەمی ساڵی 2019 لەنێوان هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و میلان بەڕێوە دەچێت.

وادەی دەستپێكردنی یارییەكانی 5 خولە گەورەكەی ئەوروپاش بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

- خولی نایابی ئینگلیزی (پریمەلیگ)

یارییەكانی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ وەرزی 2018-2019 رۆژی هەینی 10ی ئاب (مانگی داهاتوو) بە یاریی نێوان یانەی مانچستەر یونایتد – لیستەر سیتی لەنێو یاریگەی ئۆڵد ترافۆڕد دەست پێ دەكات و تا رۆژی 12ی ئایار (مانگی 5)ی 2019 بەردەوام دەبێت، پاڵەوانی وەرزی رابردووش خولەكەش یانەی مانچستەر سیتی بوو.

- خولی ئیسپانیا (لالیگا)

بڕیارە ركابەرییەكانی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لە رۆژی 19ی مانگی داهاتوو دەست پێ بكاتەوە و تا مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو بەردەوام بێت، لەم وەرزەش بۆ یەكەمجار تەكنەلۆژیای ڤیدیۆ بەكار دەهێنرێ، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكەش شانەی بەرشەلۆنە بوو.

- خولی ئیتاڵیا (سیریا ئەی)

یارییەكانی وەرزی نوێی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا رۆژی 19ی مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات و رۆژی 26ی ئایاری ساڵی داهاتووش كۆتایی دێت، یانەی یۆڤانتۆس بۆ حەوتەمساڵ لەسەریەك پاڵەوانی وەرزی رابردوو بوو.

- خولی ئەڵمانیا (بۆندس لیگا)

یارییەكانی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا رۆژی 24ی مانگی داهاتوو دەست پێ دەكات و تا رۆژی 19ی ئایاری ساڵی داهاتوو بەردەوامیان دەبێت، یانەی بایرن میونشن پاڵەوانی وەرزی رابردوو بوو بۆ شەشەم وەرز لەسەریەك.

- خولی فڕەنسا (لیگ وەن)

بڕیارە یارییەكانی خولی پلە یەكی فڕەنسا رۆژی 10ی مانگی داهاتوو دەست پێ بكات و تا ئایاری ساڵی داهاتوو بەردەوامی هەبێت، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكەش یانەی پاریس سان جێرمان بوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م