یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەر لە دەستپێكردنی یارییەكانی وەرزی نوێ چاوی بڕیوەتە بەهرەمەندێكی ئەفریقییەوە.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە لە هەوڵی ئەوەدایە گرێبەستی مووسا واجی یاریزانی یانەی یوبینی بەلجیكی بەدەستبێنێ كە تەمەنی تەنیا 19 ساڵە و لە مۆندیالی 2018ی رووسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی سەنیگال باشترین ئاستی پێشكەش كرد.
واجی لە مۆندیال بەشداریی لە 3 یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی سەنیگال كرد، بەرامبەر هەڵبژاردەی ژاپۆن گۆڵێكی تۆمار كرد و بووە بچووكترین یاریزانی ئەفریقی لە مێژووی مۆندیال گۆڵ تۆمار بكات.
واجی جگە لە یاریكردن لە هێڵی ناوەڕاست، دەتوانێ بەشێوەیەكی زۆر باشیش لە هێڵی بەرگری لای راست یاریی بكات.
راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەنیازە بەهۆی گرێبەستی واجییەوە سێرجی رۆبێرتۆ لە هێلی بەرگری رزگار بكات و بیگەڕێنێتەوە شوێنەكەی خۆی كە هێڵی ناوەڕاستە.
راهێنەرەكە پلانیشی داڕشتووە سەرەتا واجی لە ریزی تیپی دووەم یاریی پێ بكات بۆ ئاشنابوون بە شێوازی یاریكردنی تیپەكەی و خولی ئیسپانیا و دواتریش بەرزی بكاتەوە بۆ ریزی تیپی یەكەم.